رووداو دیجیتاڵ
بانکى یەکەمی دیجیتاڵیی عێراق - FIB، وەکو یەکەم بانکی دیجیتاڵی لە عێراق، بە هاوکارى لەگەڵ کۆمپانیاى ڤیزا، خزمەتگوزاریى حەواڵەى جیهانیى خێراى دراو دەستپێدەکات.
دەستپێکردنى کارکردن بەو سیستمە لەلایەن بانکى یەکەمی دیجیتاڵیی عێراق، لە رێوڕەسمێکدا بووە کە 19ى ئادارى 2023 بە ئامادەبوونى محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیران لە پەراوێزى کۆنگرەی دیالۆگی نێودەوڵەتی لە بەغدا بەڕێوەچوو.
ئەو بانکە، یەکەم بانکی دیجیتاڵییە لە عێراق کە بتوانرێت لە رێگەیەوە سەرجەم خزمەتگوزاریەکان بە مۆبایل بکرێت؛ بانکەکە نووسینگەى لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان و بەشێک لە پارێزگاکانى دیکەى عێراق هەیە، خزمەتگوزارییەکانی بریتین لە پارەدانى ئەلیکترۆنى بۆ کڕینى کاڵا و حەواڵەى دەرەکى و وەرگرتنى مووچە.
بەگوێرەى راگەیێندراوێکى بانکى یەکەمی دیجیتاڵیی عێراق، ئەو خزمەتگوزارییە دەتوانێت حەواڵەى دراو بکات بۆ بانکەکانى دیکە لە سەرانسەرى جیهان لەڕێگەى کارتى ڤیزا، ئەوەش بەهۆى ئەوەى هاوبەشیى ستراتیژیى لەگەڵ کۆمپانیاى ڤیزا هەیە.
کۆمپانیاى ڤیزا کە بانکى یەکەمی دیجیتاڵیی عێراق بە هاوبەشى لەگەڵیدا خزمەتگوزاریی حەواڵەکردنى ئەلیکترۆنیی دراوی دەکات، تایبەتە بە پارەدانى ئەلیکترۆنى و بارەگاکەى لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ