رووداو دیجیتاڵ
حکومەتى عێراق رۆژێک ماتەمینیی گشتیی راگەیاند وەک هاوسۆزیەک بۆ گیانلەدەستدانى سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران کە لە رووداوى تێکشانى هیلیکۆپتەرەکەیان گیانیان لەدەستدا.
باسم عەوادى، گوتەبێژى حکومەتى عێراق ئەمڕۆ (دووشەممە، 20-5-2024) رایگەیاند، رۆژی سێشەممە ماتەمینیی گشتییە لە عێراق وەک پشتوانیێک بۆ گەلی ئێران و سەرکردایەتییەکەى لەو "دۆخە ناهەموارەدا."
20ـی ئایار بەرپرسانى کۆمارى ئیسلامیی ئێران گیانلەدەستدانى ئیبراهیم رەئیسى، سەرۆککۆمار و حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیرى دەرەوەى ئێران و حەوت سەرنشینى دیکەى ئەو هێلیکۆپتەرەیان راگەیاند، کە 19ـی ئایار تێکشکا.
گوتەبێژى حکومەتى عێراق هەروەها گوتی ئەو ماتەمنییە وەک هاوخەمییەکە بۆ "ماتەم و ئازارى" کۆمارى ئیسلامیی ئێران بەبۆنەى کۆچى دوایی ئیبراهیم رەئیسی و، حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان و هاوەڵانیان لە رووداوێکى "ناخهەژێن."
هێلکۆپتەرەکەى سەرۆککۆمار لە کاتى گەڕانەوەیدا لە پارێزگاى ئازەربایجانى رۆژهەڵات بەرە و شارى تەورێز، تێکشکا و دواى زیاتر لە 16 کاژێر گەڕان، تیمەکان توانیان بگەنە شوێنى تێکشکانەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ