لە تکریت 25 کەس بەهۆی نارنجۆکی فرمێسکڕێژەوە تووشی هەناسەتەنگی بوون

10 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە تکریت لەکاتی نمایشی پۆلیس دا، نارنجۆکێکی فرمێسکڕێژ دەتەقێندرێت و بەهۆیەوە نزیکەی 25 کەس تووشی هەناسەتەنگی بوون. لەنێویان بەرپرسانی پارێزگاکە هەن.
 
رۆژی پێنجشەممە، 09-01-2025، لە رۆژی پۆلیسی عێراق دا لە شاری تکریت-ی ناوەندی پارێزگای سەلاحەدین نمایشێکی پۆلیسی رێکخرا.
 
لەکاتی نمایشەکە نارنجۆکێکی فرمێسکڕێژ تەقێندرا. بەهێزی دووکەڵ و تیژییەکەی کاریگەری کردە سەر ئامادەبووان. بەهۆیەوە نزیکەی 25 کەس تووشی هەناسەتەنگی و چاوکزانەوە بوون.
 
دکتۆر محەممەد سەباح، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاریی تکریت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەهۆی رووداوەکە 10 کەس گەیێندراونەتە نەخۆشخانە.
 
دکتۆر محەممەد سەباح دەڵێت، سەرجەمیان چارەسەریان وەرگرتووە و تەندروستییان جێگیرە. یەکێکیان کاوە شێخانی، راوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدینە. سەرجەمیان نەخۆشخانەیان بەجێهێشت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی درۆنێک بە ئاسمانەوە.

وەزیرى ناوخۆى عێراق: درۆن دەکڕین

وەزیرى ناوخۆى عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکەى 100% سەرکەوتوو بووە لە رێگریکردن لە پێشێلکارییەکان بۆ سەر بۆریيەکانى نەوت. گوتیشی: "گرێبەستێک واژۆ دەکەن بۆ کڕینى درۆن."