عەمار حەکیم: ئیبراهیم رەئیسى رۆڵى دیارى لە ژیانى سیاسیی ئێران و ناوچەکە هەبوو

20-05-2024
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکى رەوتى حیکمە سەرەخۆشی لە گەل و حکومەتى ئێران کرد بۆ گیانلەدەستدانى ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆمارى ئەو وڵاتە و حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیرى دەرەوە، کە لە رووداوى تێکشکانى هێلیکۆپتەرەکەى لەگەڵ حەوت سەرنشینى دیکە گیانیان لەدەستدا.
 
عەمار حەکیم، سەرۆکى رەوتى حیکمە لە پەیامێکدا هاوخەمیى بۆ گەل و حکومەتى ئێران دەربڕى و سەرەخۆشیی لە عەلى خامنەیی، رێبەرى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیى ئێران کرد.
 
ئەمڕۆ 20ى ئایار، بەرپرسانى ئێران گیانلەدەستدانى ئیبراهیم رەئیسى و حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان و حەوت سەرنشینى دیکەى ئەو هێلیکۆپتەرەیان راگەیاند کە 19ى ئایار تێکشکا.
 
عەمار حەکیم دەڵێت، "ئەوە وەبیر دەهێنینەوە کە ئیبراهیم رەئیسى رۆڵى دیارى هەبوو لە ژیانى شۆڕشگێڕى و سیاسی و رۆشنبیریى ئێران و ناوچەکە و جیهان."
 
هێلیکۆپتەرەکەى سەرۆککۆمار لەکاتى گەڕانەوەى پارێزگاى ئازەربایجانى رۆژهەڵات بەرەو شارى تەورێز تێکشکا و دواى زیاتر لە 16 کاژێر گەڕانى تیمەکان، توانییان بگەنە شوێنى تێکشکانى هێلیکۆپتەرەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە