لە میسان سەرکردەیەکی رەوتی حیکمە رفێنرا؛ ئۆتۆمبێلەکەی بە سووتاوی دۆزرایەوە

20-01-2024
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن میسان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرکردەیەکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی عەممار حەکیم لە پارێزگای میسان رفێنراوە و چارەنووسی نادیارە.
 
سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمڕۆ (شەممە، 20-01-2024) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شێخ محەممەد زهیباوی، یەکێک لە سەرکردەکانی رەوتی حیکمە لە قەزای عەلی شەرقی لە پارێزگای میسان ماوەی دوو رۆژە رفێنراوە؛ ئۆتۆمبێلەکەی بە سووتاوی دۆزراوەتەوە. 
 
سەرچاوەکە گوتی، "شێخ محەممەد هادی شخیتر زهیباوی تەمەنی 40 ساڵە و خێزاندارە، تائێستا چارەنووسی نادیارە و نازانرێت چ لایەنێک رفاندوویێتی."
  
وەک سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ کرد، دەزگا ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، تیمێکیان پێکهێناوە بۆ گەڕان بەدوای. ئەو شێخە مۆبایلەکەی داخراوە و، هیچ هۆکاری پەیوەندیکردن پێوەی بەردەست نییە.
 
شێخ محەممەد هادی شخیتر زهیباوی، بەرپرسی ناوچەی باکووری رەوتی حیکمە بووە لە پارێزگای میسان، ئۆتۆمبێلەکەی لە ناوچەی نەهر سەعد لە باشووری سەنتەری پارێزگای میسان بە سووتاوی دۆزراوەتەوە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

سوودانى: مەترسییەکانمان لەسەر عێراق دوورخستنەوە

سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند: حکومەتەکەى توانیویەتى مەترسییەکان لەسەر عێراق دوور بخاتەوە و داواى لە فەرماندە سەربازییەکانى نەینەوا کرد، جگە لە پیشەیی بوون مامەڵە بەهیچ پێوەرێکى دیکە نەکەن لە دابەشکردنى بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکاندا.