رووداو - موسڵ
261 هۆتێل و مۆتێلی موسڵ وێران کراون کە لەسەر دەستی داعش و بۆردومانی عێراق زۆریان تەختی زەوی کراون. تەنیا دوو مۆتێل لە موسڵ ماون ئەوانیش زۆر کەم گەشتیار روویان تێدەکات.
موسڵ دووه‌م گه‌وره‌ترین پارێزگا و یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ناوچه گهشیارییهكانی عێراقە. شه‌ش ساڵه بووەته ناوچه‌یه‌كی وێرانه.
له كۆی 108 هوتێل كه ده‌ڕواننه سه‌ر رووباری دیجله، ته‌نیا دوو هوتێلیان ماون. 153 كابینه‌ی گه‌شتیارییش له‌سه‌ر رووباره‌كه هیچیان نه‌ماون.
سێ ساڵه حكومه‌ت به‌ڵێنی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی پێداون و تاوەکو ئێستا هیچیان بۆ نه‌كراوه و هوتێله‌كان بوونەته شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك.
عه‌لی مه‌نسوور، خاوه‌نی هوتێلی مه‌رجان به تۆڕی میدیای رووداوی راگه‌یاند، "پارێزگای نه‌ینه‌وا بێبهشە له شتێك بە ناوی قه‌ره‌بووی خاوه‌ن هوتێل و خانوو و باڵه‌خانه خاپووركراوه‌كان. تائێستا حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی خۆجێیی یه‌ك دینار قه‌ره‌بوویان نه‌كردووەته‌وه، به‌هۆی قهرهبوونهكردنهوهوە ئابووریی پارێزگاكه دارووخاوە و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گوزەران ژیان كرد له پارێزگای نه‌ینه‌وا".
دوای سێ ساڵ لە کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ، هێشتا شوێنەواری شەری داعش لە زۆربەی ناوچەکانی ئەو شارە ماوە. ئه‌وانه‌ی بۆ كار و گه‌شت دەچنە موسڵ كێشه‌ی گه‌وره‌یان ناجێگریی دۆخی ئه‌منی و نه‌بوونی هوتێله.
ماجد سوڵتان، گه‌شتیارە و ده‌ڵێت، "تێبینیی كه‌میی هوتێلم كرد. جاران به سه‌ردان له‌گه‌ڵ گه‌شتیاران له هه‌موو پارێزگاكانی عێراقه‌وه ده‌هاتین، هه‌ر له به‌سره‌وه تاوه‌كو زاخۆ. ئازار ده‌چێژین كه هیچ هوتێلێك له به‌ری چه‌پ نه‌ماوه".
غازی عه‌واد، گه‌شتیارە و دەڵێت، "ئازار ده‌چێژم كه ئه‌م وێرانكاری و خاپوورییه ده‌بینم. به‌داخه‌وه موسڵ پایته‌خی رۆشنبیری و گه‌شتیاری بوو. ئێره كه ده‌رگای سه‌رایه به‌رده‌وام قه‌ره‌باڵخ بوو و ئۆتۆمبێل به ئاسانی تێپه‌ڕ نەدەبوو. به‌داخه‌وه ئه‌مه بووه راستیی ژیانێكی تاڵمان".
به‌پێی ئاماره‌كانی فه‌رمانگه‌ی گه‌شتوگوزاری نه‌ینه‌وا، پێش داعش داهاتی ساڵانه‌ی ناوچه گهشتیارییەکانی ئەو پارێزگایە نزیكه‌ی ملیارێك دینار بووه. ئێستا ناوچه‌یه‌كی وێرانه و بێخزمهتگوزارین و هیچ بڕیارێكیش بۆ نوێژهنكردنهوه یان دووباره دروستكردنه‌وه‌یان نییه.
محه‌ممه‌د پاشا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت، "ئێستا نۆژه‌نكردنه‌وه زۆر قورسه. ئه‌مه‌ش هۆكاری بڕینی بژێوی خاوه‌ن هوتێل و كرێكاره‌كانه. ئه‌گه‌ر بێت‌و كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌كان دابین بكرێن، خاوه‌ن هوتێله‌كان خۆیان نۆژه‌نی ده‌كه‌نه‌وه، چونكه ئه‌وه ده‌رگای داهاتیانه. ئه‌وه‌ی له حكومه‌ت
داواكراوه ته‌نیا گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه، چونكه شه‌قامه‌كان نییه".
حكومه‌تی عێراق له 2017/10/27 بەرنامەی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی موسڵی راگه‌یاندبوو. دوای تێپه‌ڕبوونی سێ ساڵ به‌سه‌ر ده‌رهێنانی موسڵ له ده‌ستی داعش، هێشتا هیچ پرۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاری له‌و پارێزگایه جێبه‌جێ نه‌كراوه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ