کەشناسیی عێراق: 20ی مانگ لە چوار شار پلەی گەرما بۆ یەکەمجار دەگاتە سەرووی 51 پلە

18-06-2024
هەستیار قادر
پیاوێکی عێراقی لە بەغدا گەرمیپێوێک نیشاندەدات کە پلەی گەرما لە سەرووی 50 پلەی سیلیزی دەخوێنێتەوە. وێنە: AFP/ئەرشیڤ
پیاوێکی عێراقی لە بەغدا گەرمیپێوێک نیشاندەدات کە پلەی گەرما لە سەرووی 50 پلەی سیلیزی دەخوێنێتەوە. وێنە: AFP/ئەرشیڤ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

شەپۆلی گەرما رێوڕەسمى جەژنى لە خەڵکی بەغدا تێکداوە، بەشێک لە خەڵک لەبرى پێشوازى لە میوان، لەگەڵ منداڵەکانیان دەچنە مەلەوانگەکان و خۆیان فێنک دەکەنەوە.
 
عومەر عەبدولئەمیر، دانیشتووى بەغدا دەڵێت، "لێرە دۆخەکە خۆشە، وەکو دەزانن لە ماڵەوە گەرمە و کارەبا نییە، جەژنیشە، بۆیە دەیانهێنین بۆ ئێرە، ئاوەکەى ساردە و نرخى تکتى مەولەوانگەکەش گونجاوە و خۆشى دەبینن."
 
دوو رۆژى یەکەمى جەژنى قوربان پلەکانى گەرما لە بەغدا گەیشتە سەرووی 48 پلەی سیلیزی. بەغدادیەکان بە چوونیان بۆ مەلەوانگە بە یەک تیر دوو ئامانج دەپێکن، لە گەرما دوور دەکەونەوە و دڵى منداڵەکانیشیان خۆش دەکەن.
 
مستەفا شمەرى، دانیشتووى بەغدا دەڵێت، "هاتووین بۆ ئێرە تاوەکو منداڵەکانمان یارى بکەن، لەبەر ئەوەى ناتوانین بیانبەین بۆ شارى یارى، ئێرە شوێنێکى کراوەیە، لێرە کەشى جەژن خۆشە."
 
بەگوێرەى پێشبینییەکانى کەشناسیى عێراق، 20ى حوزەیران بۆ یەکەمجار لە ئەم ساڵدا پلەى گەرماى بەسرە، عەمارە، ناسریە و نەجەف دەگاتە 51 پلە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە