رووداو دیجیتاڵ
ناوچەی 1ی پاسەوانی سنوور فۆڕمی دامەزراندنی کارا کرد و گوتەبێژەکەشی دەڵێت، "لە دەرچووانی ناوەندی بۆ سەرەوە، دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە."
ئەمڕۆ دووشەممە 16-01-2023 ناوچەی 1ی پاسەوانی سنوور فۆڕمی دامەزراندنی کارا کرد. کاروان خۆشناو، گوتەبێژی ناوچەی 1ی پاسەوانی سنوور بە رووداوی راگەیاند، لە کاژێر 12:00ی شەوی رابردووەوە فۆڕمەکە بە شێوەی ئۆنلاین کارا کراوە و تاوەکو 12:00ی نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 18-01-2023 کارا دەبێت.
گوتەبێژی ناوچەی 1ی پاسەوانی سنوور گوتیشی، "لە دەرچووی ناوەندییەوە ئەگەری وەرگیران هەیە، بەڵام بەو مەرجەی تەمەنی لە نێوان 17 بۆ 35 ساڵ بێت و دایک و باوکی عێراقی بێت، هەروەها تەنیا بۆ رەگەزی نێرە."
کاروان خۆشناو ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو دامەزراندنە تەنیا ناوچەی 1ی پاسەوانی سنوور دەگرێتەوە، کە دەکاتە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ