خەرجیی مووچە لە عێراق لە پێنج مانگدا 5 تریلیۆن دینار زیاد دەبێت

14-07-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەراورد بە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو، پێنج مانگی یەکەمی ئەم ساڵ نزیکەی هەشت تریلیۆن و نیو دینار خەرجی زیادیکردووە و بەشێکی زۆریشی بەهۆی مووچەوە بووە. شارەزایەکی ئابووری دەڵێت، "عێراق بەرەو چارەنووسێکی مەترسیدار دەڕوات". 
 
بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو بۆ خەرجیی پێنج مانگی یەکەمی ئەم ساڵ و هەمان ماوەی ساڵی رابردوو دەریدەخات، جیاوازی و زیادبوونێکی زۆر لە خەرجیدا هەیە، بە جۆرێک لەو ماوەیەی ئەم ساڵدا نزیکەی 8.5 تریلیۆن دینار خەرجی زیادبووە و زیاتر لە پێنج تریلیۆن و نیوی بەهۆی زیادبوونی مووچەوە بووە، واتە زیاتر لە 65٪ـی ئەو زیادە خەرجییەی عێراق لەو ماوەیەدا کردوویەتی بەهۆی زۆربوونی مووچەوە بووە.
 
بە گو‌ێرەی بەراوردکارییەکە کە پشتئەستوورە بەو ژمارانەی وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردوونەتەوە، ئەم جیاوازیەی خوارەوە لە خەرجی، داهات و مووچەی پێنج مانگی یەکەمی ساڵی 2023 و هەمان ماوەی ساڵی 2024دا هەیە:
 
خەرجی:
 
- پێنج مانگی سەرەتای ساڵی 2024: 47 تریلیۆن و 827 ملیار دینار 
- پێنج مانگی سەرەتای ساڵی 2023: 39 تریلیۆن و 353 ملیار دینار
-جیاوازی(زیادبوون): 8 تریلیۆن و 474 ملیار دینار
 
خەرجیی بەردەوام:
 
- پێنج مانگی سەرەتای ساڵی 2024: 42 تریلیۆن و 877 ملیار دینار 
- پێنج مانگی سەرەتای ساڵی 2023: 34 تریلیۆن و 413 ملیار دینار
-جیاوازی (زیادبوون): 8 تریلیۆن و 463 ملیار دینار
 
-خەرجیی وەبەرهێنان:
 
- پێنج مانگی سەرەتای ساڵی 2024: 4 تریلیۆن و 950 ملیار دینار 
- پێنج مانگی سەرەتای ساڵی 2023: 4 تریلیۆن و 939 ملیار دینار
- جیاوازی (زیادبوون): 11 ملیار و 82 ملیۆن دینار
 
مووچە: 
 
- پێنج مانگی سەرەتای ساڵی 2024: 33 تریلیۆن و 498 ملیار دینار 
- پێنج مانگی سەرەتای ساڵی 2023: 27 تریلیۆن و 920 ملیار دینار
-جیاوازی (زیادبوون): 5 تریلیۆن و 586 ملیار دینار
 
1. مووچەی فەرمانبەران:
 
- پێنج مانگی سەرەتای ساڵی 2024: 23 تریلیۆن و 314 ملیار دینار
- پێنج مانگی سەرەتای ساڵی 2023: 17 تریلیۆن و 984 ملیار دینار 
-جیاوازی (زیادبوون): 5 تریلیۆن و 329 ملیار دینار
 
2. چاودێریی کۆمەڵایەتی: 
 
- پێنج مانگی سەرەتای ساڵی 2024: 10 تریلیۆن و 174 ملیار دینار
- پێنج مانگی سەرەتای ساڵی 2023: 9 تریلیۆن و 935 ملیار دینار 
-جیاوازی (زیادبوون): 239 ملیار دینار
 
- داهات: 
 
- پێنج مانگی سەرەتای ساڵی 2024: 54 تریلیۆن و 703 ملیار دینار 
- پێنج مانگی سەرەتای ساڵی 2023: 45 تریلیۆن و 552 ملیار دینار
-جیاوازی (زیادبوون): 9 تریلیۆن و 151 ملیار دینار
 
د. نەبین مەرسوومی، شارەزای ئابووری و مامۆستای زانکۆ لە بەسرە، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "یەکێک لە مەترسیدارترین کێشەکانی عێراق و بودجەکەی بابەتی مووچەیە. نزیکەی 10 ملیۆن کەس مووچە لە دەوڵەت وەردەگرن. مووچە لە بودجەی ئەم ساڵ نزیکەی 86 تریلیۆن دینار دەبێت کە 71٪ـی کۆی داهاتی نەوتییە. ئەمە لە داهاتوودا دەبێتە کارەساتێکی گەورە."
 
بە بۆچوونی ئەو شارەزا ئابوورییە، لە هەمان کاتدا زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو خێزان لە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاریی چاودێری کۆمەڵایەتیدان کە بەوەش ژمارەی مووچەخۆران زیاد دەکات.
 
بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2024 تەنیا خشتەکەی نێردرایە پەرلەمان، بەو پێیە بودجەی سێ ساڵییە "2023، 224 و 2025"، قەبارەی خەرجییی بودجە 211 تریلیۆن و 900 ملیار دینار و  داهاتیش 147 تریلیۆن و 800 ملیار دینارە و کورتهێنان 64 تریلیۆن دینار دەبێت.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە