پارێزگاری زیقار لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

10 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار کۆبووەوە و پارێزگاری لە پۆستەکەی دوورخستەوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 14-01-2025 ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار بە ئامادەبوونی مورتەزا ئیبراهیم، پارێزگاری پارێزگاکە کۆبووەوە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا پرسیار لە پارێزگار کرا سەبارەت بە کۆمەڵێک دۆسیەی دارایی، خزمەتگوزاری و کارگێڕی. ئەندامانی بەشداربوو متمانەیان بە وەڵامەکەی پارێزگار نەبوو.
 
دانیشتنەکە هەڵگیرا، بەڵام دواتر دانیشتنێکی دیکە کرا و تێیدا متمانە لە پارێزگار وەرگیرایەوە.
 
ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار لە 18 ئەندام پێکدێت؛ لە دانیشتنی یەکەمدا 11 ئەندام ئامادەبوون.
 
سەلام فەیاز، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، دانیشتنی نوێ لەسەر داوای 10 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا کرا، هەموویان دەنگیان بە لابردنی پارێزگاری زیقار دا.
 
بەگوێرەی دیمەنێکی ڤیدیۆیی کە لە پەیجی ئەنجوومەنی پارێزگاکە بڵاوکراوەتەوە، لە سەرەتای دانیشتنی دووەمدا عیزەت عۆدە ناشی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار دەڵێت، بەگوێرەی یاسای ئەو پارێزگایانەی لەنێو هەرێمێکدا نین، ژمارە 21ی ساڵی 2008 هەموار کراو، لەسەر داوای 10 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی دەکەن بۆ دەنگدان لەسەر دوورخستنەوەی پارێزگار لە پۆستەکەی.
 
دواتر سەرۆکی ئەنجوومەن ئەو بابەتەی خستە دەنگدانەوە و دەڵێت، بە زۆرینەی رەها پەسند کرا.
 
ئەنجوومەنی پارێزگای زیقاریش لە راگەیێندراوێکدا هەواڵی دوورخستنەوەی پارێزگاری بڵاوکردەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دانیشتنێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق.

کورد لە دوایین ساڵی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراقدا چاوی لە پەسندکردنی سێ پرۆژەیاسایە

ئەم خولەى پەرلەمانى عێراق کۆتایی ئەم ساڵ تەواو دەبێت، سێ پڕۆژەیاسا بۆ کورد گرنگن کە دووانیان تەنیا دەنگدان لەسەریان ماوە، لەگەڵ ئەوەى بەڵێنى تێپەڕاندنیان دراوە، بەڵام ئەندامێکى لیژنەى یاسایى دەڵێت، "هیچ گەرەنتییەک نییە" لەم خولەدا تێپەڕێندرێت.