رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتییەک لە نووسینگەى سەرۆکوەزیرانى عێراق دەکرێتەوە بۆ کاروبارى رەوەندى عێراقى لە وڵاتانى جیهان و پەیوەندی دروستکردن لەگەڵیاندا.
پێکهێنانى ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لەلایەن محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆكوەزيرانەوە راگەیێندرا، کاتێک پێشوازیکرد لە شاندێکى کەنیسەى سەبتییەکانى کریستیان.
بەگوێرەى نووسینگەى رۆژنامەڤانیى سەرۆکوەزیرانى عێراق، لەو دیدارەدا سوودانى راگەیاندووە "بەم زیکانە" بەڕێوەبەرایەتییەک لە نووسینگەکەى دەکاتەوە بۆ کاروبارى رەوەندى عێراقى لە جیهان.
سوودانى ئاماژەى بەوەداوە کردنەوەى ئەو نووسینگەیە بۆ بەردەوامیدانە بە پەیوەندیى لەگەڵ رەوەندى عێراقى لەو وڵاتانەى تێیدا دەژین و سوودبینین لە ئەزموونیان لە پرۆسەى بونیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوەى عێراق.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ