UNFPA: لە هەرێمی کوردستان 20%ـی کچان لەخوار 18 ساڵی بەشوو دەدرێن

13-06-2022
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
زەینەب کە لە 14 ساڵیدا بەبێ ویستی خۆی ھاوسەرگیری پێکراوە
زەینەب کە لە 14 ساڵیدا بەبێ ویستی خۆی ھاوسەرگیری پێکراوە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

زەینەب قاسم لە تەمەنی 14 ساڵی بەبێ ویستی خۆی ھاوسەرگیری پێکراوە. لە تەمەنی 15 ساڵی دەبێتە دایک و زۆر نابات لە ھاوژینەکەی جیادەبێتەوە. ئەمە نموونەیەکە لەو ژنانەی وەک خۆی دەڵێت، بەھۆی ھاوسەرگیری پێشوەخەتە نەھامەتی زۆری چەشتووە. 
 
زەینەب قاسم دەڵێت، "بێگومان ئەوە بڕیاری من نەبوو، بەھیچ شێوەیەک حەزم نەکردووە بەو شێوەیە ھاوسەرگیری بکەم، کەسوکارەکەم لای خۆیانەوە بڕیاریاندا بە رەزامەندی ئەوان بوو، ھەستێکی زۆر ناخۆشم ھەبوو، تەواو بێھیوا ببووم، ھەستم بەئازار دەکرد و بیرم دەکردەوە چۆن دەتوانم لەو تەمەنە ھاوسەرگیری بکەم و خێزان دروستبکەم و ژیانێکی نوێم ھەبێت." 
 
زیادبوونی ھاوسەرگیری خوار تەمەن 18 ساڵ لە عێراق وای لە 'یو ئێن ئێف پی ئەی' سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان لە عێراق کرد کە کۆنگرەیەکی نیشتمانی بۆ رووبەرووبوونەوەی ھاوسەرگیری پێشوەختە رێکبخەن، بەپێی ئەو راپۆرتانەی خرانەڕوو، 25.5%ـی کچانی عێراق لە تەمەنی خوار 18 ساڵی بەشوو دەدرێن رێژەکە لە ھەرێمی کوردستان کەمترە لە %22. 
 
مەھدی عەلاق، راوێژکاری سندووقی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ دانیشتووان دەڵێت: ھۆکاری سەرەکی زیادبوونی ئەو دیاردەیە، وازھێنانی کچانە لە پرۆسەی خوێندن بەتایبەتی کاتی خوێندنی ناوەندی و کۆلێژ، دوای تەمەنی 15 ساڵی کاتێک واز لە خوێندن دەھێنن، سروشتەکە وایە بیر لەوە دەکاتەوە رێگر نەبێت لە ئەنجامدانی پرۆسەی ھاوسەرگیری وای دەبینێت ئەوە دەرفەتێکی باشە بۆی ھاتووەتە پێشەوە. 
 
زۆربەی ئەو ھاوسەرگیرییە پێش وەختانەی لە عێراق دەکرێن لە دەرەوەی دادگەکانە، شێخ و سەید و مەلا بە پشت بەستن بە دەقەکانی ئایین پشتیوانی ئەو جۆرە ھاوسەرگرییە دەکەن، ئەوان بۆ ئەو جۆرە ھاوسەرگیرییە وەڵامی خۆیان ھەیە. 
 
شێخ خالید تەمیمی، بەرێوەبەری پەیمانگەی خوێندنی باڵا بۆ ھزر باسی لەوە کرد: لەنێو ھەندێک لە گەلاندا ھاوسەرگیری پێشوەختە ھەیە و سەرکەوتووش بووە، ھەندێک گەلیش دواکەوتوون. بابەتەکە پەیوەندی بە ئاستی رۆشنبیرییەوە ھەیە، چەندین ھۆکار ھەن کە کاریگەری لەسەر سەرکەوتوویی ئەو ھاوسەرگیرییە ھەیە، ئێمە پێویستە لە چاوی کۆمەڵگەوە سەیری ئەو پرۆسەیە بکەین، ھەژاری و گەندەڵی و دواکەوتوویی و کەمی ھۆشیاریی ئەمە بەشێوەیەکی گشتیی کاریگەری لەسەر ھاوسەرگیری ھەیە، پەیوەندی بە ھاوسەرگیری پێشوەختەوە نییە. 
 
بەپێی یاسای سزادانی عێراقی سزای بەشودانی کچی خوار تەمەن 15 ساڵ لەدەرەوەی دادگە شەش مانگ زیندانی و پێبژاردن لە 200 ھەزار تا ملیۆنێک دینارە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆردوومانەکان بوونەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگر

تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی و درۆن چەند گوندێکی پێنجوێن و پشدەری بۆردوومانکرد

کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی تیمەکانی دروستکەری ئاشتیی کۆمەڵگە (CPT)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "لە کاژێر 8:35ـی ئەمشەو (چوارشەممە، 3-7-2024) سوپای تورکیا لە رێگەی فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، سێ جار بۆردوومانی دەووروبەری گوندی زێوکەی لە قەزای پشدەر کرد."