رووداو دیجیتاڵ
جێنین پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق 16ـی ئایار "دوایین" راپۆرتى خۆى لەبارەى دۆخى عێراق لە ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى پێشکێش دەکات.
جێنین پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق 16ـی ئایار "دوایین" راپۆرتى خۆى لەبارەى دۆخى عێراق لە ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى پێشکێش دەکات.
سەمیر غەتاس، گوتەبێژى نێردەى نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق (یونامى) بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، 16 ئایاری 2024 جێنین پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، راپۆرتى یونامى لە بارەى دۆخى عێراق لە ئەنجوومەنى ئاسایش دەخوێنێتەوە.
راپۆرتى وەرزیى یونامى کە لە ئەنجوومەنى ئاسایش پێشکێش دەکرێت، تایبەتە بە دۆخى عێراق و هەرێمى کوردستان لەڕووى ئابوورى، سیاسی، ژینگەیی و چەند لایەنێکى دیکە.
سەمیر غەتاس رایگەیاند، ئەو راپۆرتە چوار مانگ جارێک پێشکێش دەکرێت و ئەوە "دواین" راپۆرت دەبێت کە جێنین پلاسخارت لەبارەى عێراق پێشکێشی بکات.
بڕیارە ئەرکى پلاسخارت لە عێراق کۆتایی بێت، کە لە ساڵى 2018وە وەکو نوێنەرى سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەستبەکار بووە.
گوتەبێژى یونامى ئەوەشی خستەڕوو، "پلاسخارت کۆتایی مانگى ئایار پۆستەکەى جێدەهێڵێت."
8ى نیسان حکومەتى عێراق لە نامەیەکدا کە بۆ سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتووەکانی ناردووە، داوا دەکات تاوەکو کۆتایی 2025 کۆتایی بە ئەرکى یونامى بهێندرێت لە عێراق، تاوەکو ئەو کاتەش تەنیا کارەکانى لە چەند بوارێک تەواو بکات و رێوشوێنەکانى داخستنى ئەو نێردەیە بگرێتەبەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ