لە مەغریب فوئاد حوسێن بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بۆ تێکشکاندنی داعش دەکات

11-05-2022
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بۆ تێکشکاندنی داعش وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەردانێک گەیشتووەتە مەغریب. 
 
بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزاریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بۆ تێکشکاندنی رێکخراوی داعش، د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بەسەردانێک گەیشتووەتە رەباتی پایتەختی مەغریب. 
 
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، "بەشداریکردنی وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا، نوێکردنەوەی پشتیوانی عێراقە لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان کە هاوپەیمانییەکە سەرۆکایەتیی دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و لەنێوبردنی شانە نووستووەکان کە بەمدواییانە بەتایبەتی لە ئەفریقا جموجۆڵەکانیان چڕکردەوە." 
 
وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا وتاری عێراق پێشکێش دەکات، "باس لەو قوربانیدانانە دەکات، کە عێراق و هێزە ئەمنییەکان پێشکێشیان کردووە، بۆ لەنێوبردنی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و گەڕانەوەی ئاسایش و سەقامگیری ئەو ناوچانەی کە ببوونە قوربانی کردەکانی ئەو رێکخراوە." 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە