رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی بەسرە ئەو کەسەى دەستگیرکرد، کە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا بەسەر ماتۆڕەکەیەوە دەردەکەوێت، کاتێک تەنگ بە کچێک هەڵدەچنێت.
وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەستگیرکردنى ئەو کەسەى راگەیاند، کە بەسەر ماتۆڕێکەوەیە و کچێک هەراسان دەکات. ئەو کەسە لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە لە سۆشیاڵ میدیاکاندا بە "هەراسانکارەکەى بەسرە" ناسرابوو.
بەگوێرەى ئەو دیمەنانەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى عێراق بڵاوبوونەتەوە، ئەو کەسە ماتۆڕێکى بچووکى پێیە و بە رۆژی رووناک لە گەڕەکێکى پارێزگاى بەسرە تەنگ بە کچێک هەڵدەچنێت و هەراسانی دەکات.
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی بنبڕکردنى تاوان لە بەسرە رایگەیاندووە، ئەو کەسە بەگوێرەى مادەى 400ـی یاساى سزادانى عێراقى دراوەتە دادگە.
بەگوێرەى ئەو مادەیە، هەر کەسێک لەگەڵ کەسێکى دیکەدا کە نێر بێت یان مێ بەزۆر هەڵسوکەوتێکى ناڕەوشتى بەرامبەر بکات، سزاکەى بەندکردنە بەمەرجێک لە ساڵێک زیاتر نەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ