رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتى ناوخۆى عێراق دانانى پلەى سەربازى رەنگى زەرد لە ئەفسەرەکانى قەدەخە دەکات و رەنگى سپى بە رێگەپێدراو دادەنێت.
ئەو فەرمانە لە نووسراوێکى وەزارەتى ناوخۆى عێراق هاتووە کە ئاڕاستەى جومگەکانى سەر بەو وەزارەتەکەى کردووە، تێیدا بەستن و بەکارهێنانى پلەى سەربازيى رەنگ زەردى لە ئەفسەرەکانى قەدەخە کردووە بەوانەشەوە کە پلەى روکنیان هەیە.
لە نووسراوەکەدا هاتووە، دەبێت رەنگى پلە سەربازیيەکانیان سپى بێت، ئەگەر ئەو پلەیەى بەستویانە "ئاسن بێت یان نەخشێندراو بێت لەسەر قوماش".
سەگڤان سندى، جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگریى پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت، "بەستنى پلەى رەنگ زەرد لەلایەن ئەفسەرانى وەزارەتى ناوخۆى عێراقەوە یاسایی نییە، بۆیە ئەو بڕیارە دەرکراوە".
سەگڤان سندى گوتیشى، "رەنگى زەرد بۆ پلەى سەربازیى وەزارەتى بەرگرییە و بۆ وەزارەتى ناوخۆ رەنگى سپى دیاری کراوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ