عەممار حەکیم دەستپێشخەرییەک رادەگەیێنێت

10-07-2022
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن پێکهێنانی حکومەتی عێراق
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە لە دوای نوێژی جەژنی قورباندا گوتارێک پێشکێش دەکات و دەستپێشخەرییەک بۆ چارەسەرکردنی دۆخی سیاسیی عێراق رادەگەیێنێت.
 
نووسینگەی عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی و سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزی دەوڵەتی نیشتمانی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە دوای نوێژی جەژنی قورباندا عەمار حەکیم گوتارێکی سیاسی پێشکێش دەکات و، بابەتی گرنگ دەخاتەڕوو، کە تایبەتن بە بنبەستی سیاسیی وڵات، دۆخی هەنووکەیی، هەڵوێستی گرنگ لەبارەی دۆخی سیاسی و نێوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی. 
 
هەروەها هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە راگەیێندراوێکدا، بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە دەڵێت، هیودارن لە رۆژانی داهاتوودا کراوەنەیەکی راستەقینە رووبدات و هەموو قەیرانەکان تێپەڕێت، بەرکەوتە چاوەڕوانکراوەکان تەواوبکرێن، کەسانی دڵسۆز بۆ ئەو کاروانە پێشکێش بکرێن، بەرپرسیارییەتی راسپاردنە، نەک رێزلێنان و خەڵاتکردن، ئەرکە، نەک منەت. 
 
پێچەوانەی هەرێمی کوردستان و سوننەکان، عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان، رۆژی یەکشەممەی وەک یەکەم رۆژی جەژنی قوربان لە عێراق دیاریکرد، بەمشێوەیەش ئەمڕۆ یەکشەممە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە لای شیعەکان. لە کاتێکدا لای سوننەکان رۆژی شەممە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بوو.
 
هاوکات عەمار حەکیم لە بەشێکی ئەو پەیامەیدا، کە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بڵاوی دەکاتەوە، وێڕای پیرۆزبایی جەژن. داوا لە هەموو هێزە سیاسییەکان دەکات قسەیان لەسەر حەق یەکبخەن و رێکبکەون، بۆ ئەوەی بەپەلە حکومەتێکی خزمەتگوزاریی نیشتمانی پێکبهێنن.
 
ئەمڕۆ 10-07-2021 نۆ مانگی تەواو بەسەر هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق تێدەپەڕێت، بەڵام سەرەڕای راگەیاندنی دەیان دەستپێشخەری لەلایەن سەرکردەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، هێشتا سەرۆککۆمار هەڵنەبژێردراوە و حکومەت پێکنەهێنراوە.    
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی

سوودانی داوای بەدواداچوون بۆ داننان بە زانکۆیەکی کوردستان دەکات

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا لە نووسینگەکەی دەکات بە دواداچوون بۆ داننان بە زانکۆی گەرمیان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بکات.