رووداو دیجیتاڵ
تورکیا ئەفسەرێکى وەزارەتى ناوخۆى عێراق رادەست دەکاتەوە کە لەلایەن دادگەوە داواکراو بووە بە تۆمەتى دزەپێکردنى یەکێک لە راگیراوان و هەڵاتنى.
ئەمڕۆ دووشەممە، 21ى نیسانى 2025، دەستەى دەستپاکیى عێراق لە راگەیێنراوێکدا رادەستکردنەوەى ئەو ئەفسەرەى بڵاوکردەوە.
ئەو ئەفسەرە ناوى خەلیل عەزاوییە و لە بنکەیەکى پۆلیس بووە. بەگوتەى دەستەى دەسپاکى، پۆستەکەى قۆستووەتەوە بۆ هەڵاتنی راگیراوێک لەو بنکەیە.
خەلیل عەزاوى لەلایەن دادگەى تاوانەکانى تایبەت بە گەندەڵى لە بەغدا بە نائامادە 10 ساڵ بەندکرا.
ئەو سزایەى بەگوێرەى مادەى 271 ى یاساى سزادانى عێراق بووە کە تایبەتە بە تاوانى نەرمى نواندنى کارمەندى حکومەتى بەرانبەر کەسێکى بەندکراو یان راگیراو بۆ هەڵاتنى.
دەستەى دەستپاکیی عێراق ئاماژەى بەوەداوە کە ئەو ئەفسەرە لە لیستى داواکراوانى رەنگى سوورى پۆلیسى نێودەوڵەتى (ئینتەرپۆڵ) بووە و بە رێگەیەکى دیپلۆماسی رادەستى عێراق کراوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ