09-01-2022
20:28
محەممەد حەلبووسی وەکو سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرایەوە
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
19:27
19:07
لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دۆخی تەندروستیی مەحموود مەشهەدانی تێکچوو
ساتی گواستنەوەی مەشهەدانی بۆ نەخۆشخانە
16:42
دەرگای خۆ پاڵاوتن بۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرایەوە
پەرلەمانتارانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق سوێندی یاساییان خوارد
یەکەمین کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و پەرلەمانتارانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق سوێندی یاساییان خوارد.
رۆژی یەکشەممە 9-1-2022 یەکەمین کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد و پەرلەمانتارانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق سوێندی یاساییان خوارد و مەحموود مەشهەدانی، وەکو بەتەمەنترین پەرلەمانتار سەرۆکایەتیی یەکەمین کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکات.
پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، 11 کەس خۆیان بۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەربژێر کردووە و محەممەد حەلبووسی بەربژێری سوننەکانە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و ئاماژەی بەوەشکرد، فراکسیۆنی پارتی دەنگ بە حاکم زاملی دەدات بۆ جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان.
لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا لە کۆی 329 پەرلەمانتار، 325 پەرلەمانتار ئامادە بوون و ئێستاش سەرۆکی بەتەمەنی پەرلەمان، دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ دەستەی سەرۆکایەتی کردووەتەوە.
14:26
حاکم زاملی بەربژێری فراکسیۆنی سەدرە بۆ جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.
هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، چوارچێوەی هاوئاهەنگی داوا لە پەرلەمانتاران دەکەن کە دەنگ بە بەربژێرەکەی ئەوان بدەن بۆ جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان کە ئەویش ئەحمەد ئەسەدییە کە هەم سەرکردەیە لەنێو هاوئاهەنگییەکە و هەم پەرلەمانتارە. هەرچەندە چوارچێوەی هاوئاهەنگی بەفەرمی ئەوەی رەتکردووەتەوە کە ئەحمەد ئەسەدی بەربژێریان بێت، بەڵام پەیامنێری رووداو گوتی، "لە پەرلەمانی عێراق گفتوگۆی ژێربەژێر هەیە و چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەبەرئەوەی هیچ لێکتێگەیشتن و رێککەوتنێکیان لەگەڵ سەدر نییە، سەردانی پەرلەمانتاران و فراکسیۆنەکان دەکەن تاوەکو دەنگ بە ئەحمەد ئەسەدی بدەن."
نەهرۆ مەحموود لەبارەی بڕیارەکانی پارتی گوتی، دوای ئەوە بووە کە فراکسیۆنەکانی عەزم، تەقەدووم و سەدر سەردانیان کردوون و لەگەڵیاندا کۆبوونەتەوە. کورسییەکانی پارتی، سەدر و عەزم و تەقەدووم دەگەنە 167 کورسی کە 50 کۆ یەکی ئەندامانی پەرلەمان پێکدەهێنن. ئەوەش بۆ ئەوەیە بە گوتەی نەهرۆ مەحموود "چاوەڕوانی هیچ لایەنێک نەکەن" و زۆرینەی پەرلەمانی تەواو بکەن.
پەرلەمانتارەکەی پارتی گوتی، لەبەرامبەر دەنگدان بە حاکم زاملی، لایەنە شیعەکان دەنگ بە شاخەوان عەبدوڵڵا دەدەن.
13:51
ئەندامێکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا: بەربژێرمان بۆ جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان دیارینەکردووە
12:58
11:11
پارتی شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەربژێر دەکات
10:55
09:18
هیچ گەرەنتییەک نییە ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و جێگرەکانی هەڵبژێردرێن
هیچ گەرەنتییەک نییە ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و جێگرەکانی هەڵبژێردرێن
09:06
رووداو دیجیتاڵ
پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، محەممەد حەلبووسی بە فەرمی بووە بەربژێری سوننەکان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.
دیاریکردنی حەلبووسی دوای گفتوگۆ و دانوستاندنی چەند مانگی رابردووی نێو ماڵی سوننەدێت. رۆژی یەکشەممەش لە کۆبوونەوەی پەرلەمان دوای سوێندخواردنی بەربژێرە سەرکەوتووەکان وەکو پەرلەمانتار، بەپێی ماددەی 55ـی دەستووری عێراق دەبێت سەرۆکی پەرلەمان و دوو جێگرەکەی هەڵبژێردرێن. دوو جێگرەکەی سەرۆکی پەرلەمان پشکی کورد و شیعەن
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو 67 بەربژێری سەرکەوتووی هەردوو هاوپەیمانێتییەکە دەنگیانداوە و محەممەد حەلبووسییان وەکو بەربژێری فەرمیی سوننە بۆ سەرۆکی پەرلەمان دیاریکرد.
لە بەرامبەردا، خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم دەبێتە سەرۆکی ئەو هاوپەیمانێتییەی کە عەزم و تەقەدووم پێکیانهێناوە.
کۆبوونەوەی عەزم و تەقەدووم
12 پەرلەمانتاری سوننە ئامادەنەبوون دەنگ بە حەلبووسی بدەن و لە هاوپەیمانێتییەکە چوونەدەرەوە. دوای دیاریکردنی سەرۆکی پەرلەمان، بەربژێرانی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق دەمێنن کە پشکی کورد و شیعەن.
یەحیا محەممەداوی، گوتەبێژی عەزم بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "67 پەرلەمانتاری سوننە لە کۆبوونەوە بوون و دەنگیاندا... هەوڵیشمانداوە لەگەڵ لایەنە کوردستانی و شیعەکان رێکبکەوین."
پەیامنێری رووداو ئاماژەی بەوەشکرد کە کورد هیچ کێشەیەکی لەگەڵ هەڵبژاردنەوەی حەلبووسی وەکو سەرۆکی پەرلەمان نییە.