دەستەی دەستپاکی عێراق: زیاتر 920 ملیار دینار لە دوو بانکی عێراقی دیارنەماوە

10-06-2022
عەلی جاف @alisjaff98
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، دوو بانکی حکومی تێوگلاون بە ساختەکاری، سپیکردنەوەی پارە و دەستکاریکردنی کاری نێو بانکەکان. دەستەکە ئاشکرایکرد، لە ئەنجامی ئەو کارانەدا زیاتر لە 920 ملیار دیناری عێراقی کە دەکاتە نزیکەی 700 ملیۆن دۆلار لە دوو بانکەکە دیارنەماوە. 
 
دەستەی دەستپاکی عێراق ئەمڕۆ هەینی لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد کە 41 فەرمانبەری بانکی کشتوکاڵ و لە چوار لقی بانکی رەشید لە میسان و بەغدا لە تاوانەکە تێوەگلاون. 
 
دەستەکە دەڵێت: لە ئەنجامی دەستکاریکردنی مامەڵەکان 926 ملیار و 43 ملیۆن و 773 هەزار و 700 دینار دیارنەماوە. تیمەکانمان بەدواداچوون و پێداچوونەوەیان بۆ داتا داراییەکان کردووە و سەلمێنرا کە 41 فەرمانبەری بانکی کشتوکاڵی میسان و بانکی رەشید لەم دۆسیەدا تێوەگلاون. 
 
ساڵی 2021 عێراق لە کۆی 180 وڵات، لە پلەی 157دا بوو بۆ شەفافیەت. هەروەها لە هەمان ساڵدا، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، لە ساڵی 2003وە بڕی 150 ملیار دۆلار لە عێراق دزراوە و براوەتە دەرەوەی وڵات. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵمەتی چاندنی درەخت لە مووسڵ.

لە مووسڵ بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەرما و بەبیابانبوون 50 هەزار دار چێندران

هەڵمەتێکی چاندنی نەمام لە شاری مووسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا بەڕێوەچوو. بە گوێرەی پلانێکی حکومەت، بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و بە بیابانبوون یەک ملیۆن دار لەو پارێزگایەدا دەچێندرێت.