رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند، بابل یەکێکە لەو پارێزگایانەى کە زۆرترین پڕۆژەى پەککەوتووی تێدایە کە 64 پڕۆژەن.
ئەو گوتانەى محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیران لە سەردانێکیدا بوو بۆ پارێزگاى بابل و کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى پارێزگاکە.
سوودانى لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەڤانیدا گوتى: "لەسەردانەکەماندا بۆ بابل تاوتوێى ئەو پڕۆژانەمان کرد کە پەکیانکەوتووە. پارێزگاى بابل یەکێکە لەو پارێزگایانەى کە زۆرترین پڕۆژەى پەککەوتووى تێدایە، لە پڕۆژەى وەزاری بێت یان ئەو پڕۆژانەى لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاکان."
سوودانى گوتى: "64 پڕۆژەی پەککەوتوو لە بابل هەن. باسمان لە کێشەکانى بەردەم جێبەجێکردنیان کرد. هەندێک لەو پڕۆژانە چوونەتە نێو کێشمەکێشى بڕیارى هەڵە و دادگەکان."
بابل پارێزگایەکى زۆرینە شیعەیە و دەکەوێتە باشوورى بەغدا. رێگەى نەجەف و کەربەلاى بەسەرەوەیە. هاوسنوورى ئەنبار، دیوانیە و مەیسانە.
سەرۆکوەزیرانى عێراق راگەیاند: "بڕیاریانداوە بڕى یەک تریلیۆن و 276 ملیار دینار تەرخان کراوە بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەى نوێ لە بابل."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ