رووداو دیجیتاڵ
پەرلەمانى عێراق لیژنەیەکى بەدواداچوون و زانینى راستییەکان لەبارەى رووداوى ئاگرکەوتنەوەى بازاڕى قەیسەریی هەولێر پێکدەھێنێت. لیژنەکە بۆ ئەوەیە "بتواندرێت زیانلێکەوتووان قەرەبوو بکرێنەوە".
کورۆد عومەر، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە پشکى هەولێر بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "ئەو لیژنەیە سەردانى هەولێر دەکات و راپۆرت لەبارەى رووداوى ئاگرکەوتنەوەکە ئامادە دەکات، بۆ ئەوەى بتواندرێت زیانلێکەوتووانى قەرەبوو بکرێنەوە."
فەرمانگەى راگەیاندنى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند: "ئەو لیژنەیە بە بڕیارى موحسین مەندەلاوى، سەرۆکى کاتیی پەرلەمان پێکهێندراوە. کوردۆ عومەر گوتى: "پێکهێنانى لیژنەکە لەسەر پێشنیازى پەرلەمانتارانى کورد بووە".
شەوی 5ى ئایار ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە، بەپێی راگەیێندراوێکی پارێزگای هەولێر، 227 دووکان و 7 کۆگەی بازاڕەکە سووتاون، ئاگرەکە زیانی گیانیی نەبوو.
پەرلەمانتارەکەى عێراق گوتى: "کاتى پێکھێنان و ئەندامانى لیژنەکەى پەرلەمان دیارینەکراوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ