سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق: پێداویستییەکانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردن دەستەبەر بکرێن

09-01-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکایەتیى کۆمار، پەرلەمان و ئەنجوومەنى دادوەریى عێراق داوا دەکەن پێداویستییەکانى هەڵبژاردنى پەرلەمان بۆ کۆمیسیۆن دەستەبەر بکرێن و پابەندبوونى دارایی و پارەدارکردنى دامەزراوە و وەزارەتەکان جێبەجێ بکرێت.
 
ئەو هەڵوێستەى سێ سەرۆکایەتییەکە لە کۆبوونەوەیەکیان بوو لە رۆژی چوارشەممە (8ـی کانوونى دووەمى 2025) لە کۆشکى بەغدا، کە هەریەک لە لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق، مەحموود مەشهەدانى، سەرۆکى پەرلەمانی عێراق و فایەق زێدان، سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى بەشدار بوون.
 
بەگوێرەى راگەیێندراوێکى سەرۆکایەتیى کۆماری عێراق، بەشدارانى کۆبوونەوەکە تاوتوێى ئامادەکارییەکانیان کردووە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق لە ئەمساڵدا و بە پێویستیان زانیوە پێداویستیی لۆجیستى و تەکنیکى بۆ کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان دەستبەربکرێت.
 
بڕیارە هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق لە کۆتایی مانگى تشرینى یەکەمى ئەمساڵدا بکرێت، بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە، ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى عێراق دوێنێ بڕیاری دا، ماوەى کارکردنى ئەندامانى ئەنجوومەنى کۆمیسیۆن بۆ دوو ساڵ درێژ بکاتەوە. 
 
یەکێک لەو پرسانەى دیکە کە لە کۆبوونەوەکە دا باسکراوە، پرسى نەختینە و پارەدارکردنى وەزارەت و پارێزگاکان بووە لە بودجەى وەبەرهێنان و پەرەپێدانى پارێزگەکان، بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، سێ سەرۆکایەتییەکە جەختیان لە گرنگیی جێبەجێکردنى پابەندبوونە داراییەکانى دامەزراوە و وەزارەتەکان کردووەتەوە، لەگەڵ پیادەکردنى پێوەرەکانى چاودێری و وردبینى بۆ خەرجییەکان، لەپێناو پاراستنى ماڵى گشتى و رێگرى لە گەندەڵى. 
 
سێ سەرۆکایەتییەکە تاوتوێى چەند پڕۆژەیاسایەکیان کردووە کە لەلایەن سەرۆکایەتیی کۆمارەوە ئامادەکراون. جەخت لە گرنگیی کار و هاوئاهەنگیی هاوبەش کرایەوە لەنێوان سەرۆکایەتیی کۆمار و پەرلەمان بۆ ئەوەى ئەو پڕۆژەیاسایانە بخرێنە خشتەى کارەوە.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەبدولقادر دەخیل، پارێزگارى نەینەوا.

پارێزگارى نەینەوا ناوی دوو بەربژێرى یەکە کارگێڕییەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەنجوومەن

بەڕێوەبەرى ناحیەى رەبیعە لە نەینەوا دەستبەکار بوو، بڕیارە هەفتەى داهاتوو بەڕێوەبەرى ناحیەى زومماریش دەستبەکار بێت. پارێزگاری نەینەوا تێببینی لەسەر سیڤیی دوو بەربژێری پۆستە ئیدارییەکانی پارێزگاکە هەیە و داوای لە ئەنجوومەنی پارێزگا کردووە، ئەو دوو بەربژێرە بگۆڕن.