رووداو دیجیتاڵ
تەرمى ئەو چوار کارمەندەى کۆمپانیاى دانەگاز دەگوێزرێنەوە یەمەن کە لە ھێرشەکەى سەر کێڵگەى کۆرمۆر گیانیان لەدەستدا.
باڵیۆزخانەى یەمەن لە عێراق وێنەى گواستنەوەى تەرمى ئەو چوار کارمەندەى بڵاوکردووەتەوە لە فڕۆکەخانەى بەغداوە بۆ فڕۆکەخانەى عەمان لە ئوردن دەگوازرێنەوە.
باڵیۆزخانەکە دەڵێت، "تەرمى ئەو چوار شەهیدە یەمەنیەى لە هێرشێکى تیرۆریستى لە شوێنى کارەکەیان لە پارێزگاى سلێمانى کوژران، سێشەممە لە رێگەى هێڵی فڕۆکەوانیى یەمەنەوە دەبرێنەوە سەنعاى پایتەخت."
ئەو چوار کارمەندەى کۆمپانیاى دانەگاز لەو هێرشەدا کوژران، کە لە 26ى نیسان بە درۆن کرایە سەر کێڵگەى کۆرمۆر لە چەمچەماڵ.
هەمان رۆژ محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لیژنەیەکى لێکۆڵینەوەى لەسەر رووداوەکە پێکهێنا.
28ى نیسان سوودانى راگەیاند، "گەیشتوونەتە سەرەداوێک لەبارەی ئەو کەسانەى هێرشەکەیان کردووە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ