رووداو دیجیتاڵ
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بە ئۆتۆمبێلە کۆنەکەی باوکی چووە ماڵی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان، ئەوەش بە مەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمێکی تایبەت بە عاشوورا.
بە گوێرەی دیمەنێکی ڤیدیۆیی، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بە ئۆتۆمبێلە تایبەتە کۆنەکەی باوکی، ئەمڕۆ شەممە چووەتە ماڵی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە نەجەف بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕێکی ماتەمگێڕی تایبەت بە عاشوورا.
کەسێکی نزیک لە وەزیری سەدر رایگەیاند، موقتەدا سەدر بانگهێشتکرا بوو بۆ ئەوەی بەشداربێت لە کۆڕێکی ماتەمگێڕیی لە رۆژی حەوتەمی مانگی موحەڕەمدا، کە لە ماڵی عەلی سیستانی لە نەجەف رێکخرابوو.
رۆژی 10ـی مانگی موحەڕەمی ساڵی 61ـی کۆچی، حوسێنی کوڕی عەلی و ژمارەیەک لە کەسوکار و یاوەرانی لە شەڕی کەربەلا کوژران؛ بۆیە ئەو رۆژە رۆژێکی پڕ لە شین و ماتەمگێڕانە لای پەیڕەوانی شیعە مەزهەب؛ بۆ زیندووکردنەوەی ئەو یادە پەیڕەوانی شیعە مەزهەب لە مانگی موحەڕەم شین و ماتەمینی دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ