موقتەدا سەدر: پێویستە حکومەتى عێراق و میلیشیاکان دەست لە کاروبارى سووریا وەرنەدەن

05-12-2024
هەستیار قادر
نیشانەکردن شەڕ لە سووریا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
موقتەدا سەدر رایگەیاند، "پێویستە گەل و حکومەتى عێراق و هەموو لایەن و میلیشیا و هێزە ئەمنییەکان دەست لە کاروبارى سووریا وەرنەدەن و  حکومەت سزاى ئەوانە بدات کە ئاسایشى ئاشتى و عەقائیدی لە عێراق دەبەزێنن".
 
ئەو گوتانەى موقتەدا سەدر، سەرۆکى رەوتى نیشتمانىی شیعە لە پەیامێکدا بوو کە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە تۆڕى ئێکس لە بارەى دۆخى سووریا بڵاویکردەوە.
 
موقتەدا سەدر رایگەیاندووە، بەوردیی چاودێریى دۆخى سووریا دەکەن و لەسەر هەڵوێستیانن کە "دەستوەرنەدانە لە کاروبارى سووریا و نەوەستانەوە لە دژى بڕیارەکانى گەل و ئەوان خۆیان بڕیار لەسەر چارەنووسیان دەدەن".
 
دەستەی تەحریری شام (هەتەشە) و هاوپەیمانەکانی لە لایەک و گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری تورکیاش لە لایەک، هێرشیان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سووریا دەستپێکردووە و تا ئێستا کۆنترۆڵکردنی ناوەندی شارەکانی حەلەب و حەمایان راگەیاندووە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاری هەولێر لە وەرزی زستان. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

شەپۆلێکی باران عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

لە بەیانیی ئەمڕۆوە تەمێکی چڕ ژمارەیەک ناوچەی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە. سبەی باران دەستپێدەکات و رۆژی هەینی بارانەکە لە هەرێمی کوردستان چڕ دەبێتەوە.