وەزارەتی پلاندانان: ساڵی رابردوو لە عێراق یەک ملیۆن منداڵ لەدایکبوون

03-04-2022
مستەفا گۆران
مستەفا گۆران
 ژمارەی دانیشتووانی عێراق گەیشتە زیاتر لە 41 ملیۆن کەس
ژمارەی دانیشتووانی عێراق گەیشتە زیاتر لە 41 ملیۆن کەس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەپێی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ژمارەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە 41 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە و تەنیا لە ساڵی 2021 زیاتر لە یەک ملیۆن منداڵ لەدایکبوون.
 
هیلال کازم تەمەنی 50 ساڵە، نڤیشکە و دانیشتووی بەغدایە و حەوت منداڵی هەیە. بە ئەستەم دەتوانێت لەسەر پێیەکانی بڕوات و دەڵێت، داهاتی رۆژانەی خۆی و منداڵە 11 ساڵانەکەی تەنیا 10 هەزار دینارە.
 
هیلال کازم بە رووداوی گوت، "بچووکترین شت، منداڵان لە قوتابخانە چوون بۆ گەشت، بەڵام من نەمتوانی منداڵەکانی خۆم بنێرم، توانام نەبوو پارەیان بۆ دابینبکەم، لە ماڵەوە دەگریان، تەنیا پێنج ھەزاری دەوێ کە لەگەڵ منداڵان بیاننێرم و خۆشی بکەن، منداڵ نازانێت کە ھەتە یان نیتە، کە منداڵان لە قوتابخانە دەبینێت وەک ئەوان داوا دەکات، لەسەر ھەژاران بەڵێ کاریگەری ھەیە." 
 
عەلی ھیلال، کوڕی هیلال کازمە و قوتابییە، ئەو بە باسی لەوە کرد، "باوکم بەھیچ شتێک راناگات، نازانێت چ بکڕێت و چ نەکڕێت، جاری وا ھەیە کاری ھەیە کەمێک شت دەکڕێت، نەخێر ھیچم نییە." 
 
مالی هیلال نموونەیەکی بەرچاوی زۆرینەی عێراقییەکانە کە داهاتێکی کەم و خێزانێکی قەرەباڵخیان هەیە. گەشەی خێرای دانیشتووان و لێکەوتەکانی وەک کەمبوونی شوێنی نیشتەجێبوون و هەلیکار، تا رادەیەک حەزی فرەمنداڵی لای عێراقییەکان گۆڕیوە، بەڵام هێشتا دەنگی باو و زاڵ نییە.
 
حسێن ئەبوعەلی، پیشەی دارتاشە و بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بڕوامەکە خێزانێک ئەگەر پێنچ یان شەش منداڵی ھەبێت ژیانێکی خۆش بەسەر ببات، بێگومان ژیانی کوڵەمەرگییان ھەیە، لەڕووی ژیان و خواردن و جلوبەرگ." 
 
کەرەم حەیدەر، خانەنشینە و دەڵێت، "ئەمانە ھەمووی پڕوپاگەندەن، ئەو پڕوپاگەندانە ئەوانە ھەڵی دەواسن کە لە حکومەت فەشەلیان ھێناوە و پلان نییە." 
 
محەممەد ئەحمەد، دوکاندارە و باس لەوە دەکات، "ئەگەر منداڵ لەدایک دەبێت، رزقی لەگەڵ خۆی دەھێنێت لەلایەن پەروەردگارەوە، بڕواناکەم کاریگەریی دارایی لەسەر خێزان دروستبکات، ئەگەر منداڵی زۆر بێنیتە سەر دونیا." 
 
هەژاری و دۆخی ئابووریی، هێشتا بە تەواوەتی کولتووری زاڵی فرەمنداڵی لە عێراق کەمڕەنگ نەکردووە، بەشێوەیەک کە بەپێی داتاکانی وەزارەتی پلاندانی عێراق، 70٪ـی ئەوانەی کەمداهاتن، سەرووی چوار منداڵیان هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی واژۆکردنی گرێبەستەکە.

عێراق گرێبەستى کڕینى هەشت سەکۆى مووشەکى لەگەڵ کۆریاى باشوور واژۆ کرد

وەزارەتى بەرگریى عێراق گرێبەستى کڕینى هەشت سەکۆى مووشەکى بەرگریى ئاسمانی لە کۆمپانیایەکى کۆریاى باشوور واژۆ کرد، بە گوتەى جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگریى پەرلەمان، یەکەمجارە دواى ساڵی 1991 عێراق ئەو جۆرە مووشەکە بکڕێت.