فەرماندەیەکی پاسداران لە مهاباد کوژرا

29-08-2021
ناسر باباخانی
نیشانەکردن پاسداران مهاباد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
فەرماندەی بنکەی سوپای پاسداران لە گوندی کۆسەکەرێزی مهاباد کوژرا و گرووپێکیش بەناوی هەڵۆکانی زاگرۆس بەرپرسیارێتیی کوشتنەکەی لەئەستۆگرت.
 
لە راگەیێندراوێکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بڵاوکراوەتەوە، گرووپێک بەناوی هەڵۆکانی زاگرۆس رایگەیاندووە، هێزەکانیان شەوی پێنجشەممەی رابردوو لە گوندی کۆسەکەرێزی مهاباد تەقەیان لە فەرماندەی بنکەی بەسیجی سوپای پاسداران لە گوندی دریاز بەناوی تاهیر پوورداراناب کردووە و بە سەختی بریندارییان کردووە و بەهۆی سەختی برینەکەی رۆژی شەممە گیانی لەدەستداوە.
 
ئەو گرووپە دەڵێت، کوژراوەکە پێشتر چەندینجار ئاگادارکرابووەوە کە واز لە ئازاردانی خەڵکی ناوچەکە بێنێت و دەست لە سیخوڕیکردن هەڵبگرێت، بەڵام گوێی بە هۆشدارییەکان نەدابوو.
 
تاهیر پوورداراناب تەمەنی 42 ساڵ بوو و خەڵکی گوندی دایماوی سەر بە نەغەدە بوو. عارف خدرلوو، قایمقامی مهاباد کوشتنی ئەو کەسەی فەرماندەیەی پاسدارانی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند: "هێزە ئەمنییەکان هەوڵێکی چڕیان بۆ دۆزینەوەی بکوژانی دەستپێکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە