لە مەریوان چالاکڤانێک لە بەندیخانە هەوڵی خۆکوشتن دەدات

07-05-2023
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئاروین نیکپەی، چالاکڤانی کوردی مەریوانە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا هەوڵیداوە کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت و "ئێستاش تەندروستیی زۆر خراپە".
 
بەگوێرەی میدیا نێوخۆییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوای هەوڵی خۆکوشتنەکەی، ئاروین نیکپەی، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە گوازراوەتەوە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە، سەرەڕای دۆخی ناجێگیری تەندروستی، لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی تووندی ئەمنی دایە. هەروەها دایکیشی دوای بیستنی هەواڵەکە تەندروستی تێکچووە و ئەویش رەوانەی نەخۆشخانە کراوە. 
 
ئاروین نیکپەی، چالاکڤانی سڤیلی خەڵکی گوندی نێی سەر بە شاری مەریوانە، رۆژی 31.01.2023 لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لەنێو شاری مەریواندا دەستبەسەرکرا و لە ماوەیەدا لە زیندانی تاکەکەسیدا بووە.
 
بەپێی زانیارییەکان، ئاروین نیکپەی ماوەی مانگێک لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بووە و دواتر براوەتە مەریوان. دوای تێپەڕبوونی 80 رۆژ لە دەستبەسەرکردنی، هەفتەی رابردوو ماوەی دەستبەسەرکردنەکەیان مانگێکی دیکەش درێژ کردووەتەوە.
 
لەو ماوەیەدا، بەگوێرەی میدیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئاروین نیکپەی تەنیا جارێک رێگەی پێدراوە ماوەیەکی کورت لەگەڵ کەسوکاریدا بە تەلەفۆن قسە بکات. ئەو تائێستا لە مافی پارێزەر بێبەش بووە.
 
ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان هێشتا هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئاروین نیکپەی بە کەسوکارەکەی رانەگەیاندووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ستیڤن بیتنەر، کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا.

کۆنسووڵی ئەمریکا بە کوردی داوا لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن

ستێڤ بیتنەر، کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا لە پەیامەکەیدا بە زمانی کوردی دەڵێت: "هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەران ئامرازێکی گرنگە بۆ دیموکراسییەکی گەشەسەندوو، چونکە هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە لەوەی لە داڕشتنی داهاتووی خۆیاندا، دەنگیان هەیە."