رووداو دیجیتاڵ
بەپێی راگەیاندنی میدیا فەرمییەکانی حکومەتی ئێران، نەجەف نەجەفی رووحانی، نوێنەری عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق، بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
نەجەف نەجەفی رووحانی لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، گەڕاوەتەوە بۆ ئێران و لە شاری قوم نیشتەجێ بووە، بەڵام مانگێک لەمەوبەر تووشی پەتای کۆرۆنا بووە و دوای یەک مانگ خەواندن لە نەخۆشخانە و چاودێری چڕی پزیشکی، بەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی شاری قوم گیانی لەدەستدا.
نەجەف نەجەفی رووحانی پێشتر نوێنەری عەلی خامنەیی بووە لە شاری مەدینە و دواتریش بووەتە نوێنەری رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق و لە شاری کەربەلا بەرپرسی نووسینگەی بەعسەی عەلی خامنەیی بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ