رووداو دیجیتاڵ
حوسییەکانی یەمەن رایگەیاند، سێ مووشەکی بالیستی ئاڕاستەی ناوچەی جازان لە باشووری رۆژئاوای سعودیە کردووە.
یەحیا سەریع، گوتەبێژی سەربازیی حوسییەکان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانیان پێگەیەکی گرنگ و هەستیاری سعودییان لە ناوچەی جازان لە باشووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە بە سێ مووشەکی بالیستی کردووەتە ئامانج.
یەحیا سەریع راشیگەیاند، هێرشەکەیان لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی مافی بەرگریی رەوایە لە بەرامبەر تاوانەکانی سعودیە و گەمارۆدانیان.
لە راگەیێندراوەکەدا هیچ وردەکارییەکی زیاتر نەخراوەتەڕوو.
تاوەکو ئێستا هیچ روونکردنەوەیەک لەلایەن سعودیە و هاوپەیمانی عەرەبی کە لەلایەن ریازەوە دژ بە حوسییەکان لە یەمەن بەڕێوەدەچێت، بڵاونەکراوەتەوە.
هاوکات باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ریاز لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە کرد و بە ترسنۆکانە ناوی برد.
ماوەی حەوت ساڵە شەڕ لەنێوان هێزەکانی سەر بە حکومەت کە لەلایەن هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتیی سعودیە پشتیوانی دەکرێت لەگەڵ حوسییەکان کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانییان لێدەکرێت، بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ