رووداو دیجیتاڵ
لە شاری جەبالیای باکووری کەرتی غەززە بە حەفارە گۆڕ هەڵدەکەنرێت بۆ ناشتنی تەرمی ئەو کەسانەی، لەژێر داروپەردوو و سەر شەقامەکاندا دۆزراونەتەوە.
ئەبو حەسەن، کارمەندی بەرگریی شارستانییە لە غەززە دەڵێ "سوپاس بۆ خوا، توانیمان تەرمی دەیان شەهید بدۆزینەوە، بەڵام نیشانەی زۆرمان هەیە، کە دەیان شەهیدی دیکە لەژێر داروپەردووی خانووەکانی ناوچەکە و لەسەر شەقامەکاندا ماون."
بە گوێرەی تەندروستیی کەرتی غەززە، لە 7ـی تشرینی یەکەمەوە لانیکەم 20 هەزار و 300 کەس لە کەرتی غەززە کوژراون، کە هەشت هەزاریان ژن و شەش هەزار و 200ـی دیکەیان منداڵن.
هەروەها، حەوت هەزار کەس کەوتوونەتە ژێر داروپەردووی ئەو 307 هەزار خانوو و شوقەیەی بەهۆی بۆردوومانەکانی سوپای ئیسرائیلەوە زیانیان بەرکەوتووە، یان خاپوور بوون.
ئەبو حەسەن باس لەوەش دەکات "بەپێ بەرەو شوێنەکە رۆیشتین و بە دەستەکانمان بەدوای تەرمەکاندا گەڕاین؛ هەندێک تەرممان لە ژێر داروپەردووەکان دۆزینەوە، هەروەها ژمارەیەک تەرمی دیکەشمان دۆزینەوە کە زیاتر لە 10 تۆژ بوو لەسەر رێگە و شەقامەکان کەوتبوون."
بەرپرسانی کەرتی غەززە دەڵێن، بەشێک لەوانەی کەوتوونەتە ژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکان لەژیاندا ماون، بەڵام بەهۆی نەبوونی ئامێر، سووتەمەنی و کارمەندی پێویست ناتوانن رزگاریان بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ