رووداو دیجیتاڵ
ئوسترالیا حیزبوڵڵای لوبنانی بە هەردوو باڵی سەربازیی و سیاسییەکەی خستە لیستی تیرۆرەوە، ئەم هەنگاوە لەکاتێکدایە، لە مانگی ئایاری ئەمساڵ ئەمریکا داوای لە وڵاتانی هاوبەش و هاوپەیمانی کرد، هەنگاو بنێن لە دژی حیزبوڵڵای لوبنانی.
چەند وڵاتێک بە کردەیی هەنگاوەکەیان هاویشت، مانگی رابردوو سعودیە رێکخراوی قەرزلحەسەنی بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندیی بە حیزبوڵڵا خستە لیستی تیرۆر، بەریتانیا و کەنەدا هەردووکیان حیزبوڵڵایان خستووەتە لیستی تیرۆرەوە.
کارین ئاندروس، وەزیری ناوخۆی ئوسترالیا رایگەیاند، حیزبوڵڵا "هەڕەشەی هێرشی تیرۆریستی دەکات و پشتگیریش لە رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکات، بووەتە هەڕەشەیەکی راستەقینە، بەتایبەتی بۆسەر ئوسترالیا".
ئوسترالیا پێشتر 26 گرووپی خستووەتە لیستی تیرۆر، لە نێویاندا داعش ، بۆکۆحەرام و گرووپی چەکداری ئەبو سەیف هەن. ئوسترالیا دەتوانێت لە رێگەی ئەو هەنگاوەوە سزاکان بۆسەر حیزبوڵڵا فراوان بکات، بە جۆرێک هەردوو لایەنی سیاسی و دامودەزگا سڤیلەکانیشی بگرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ