گرنگترین خاڵەکانی رێککەوتنی نێوان عێراق و تورکیا لەبارەی ئاوەوە

22-04-2024
نیشانەکردن سەردانی ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ عێراق، 26 رێککەوتن و لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوولا واژۆکران، رێککەوتنی ئاو یەکێکیانە.
 
رۆژی دووشەممە، 22-4-2024، نووسینگەی رۆژنامەڤانیی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەبارەت بە رێککەوتنی سەرچاوەکانی ئاو کە لە نێوان عێراق و تورکیادا واژۆ کرا، راگەیێندراوێكی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بە ئامانجی رێککەوتنەکەدا و لە چەند خاڵێک خستیەڕوو، ئەوانیش:
 
- پەرەپێدانی لێکتێگەیشتن و هاریکاری لە بواری ئاو لەسەر بنەمای یەکسانی، نیەتی باش و دراوسێیەتی.
 
- دانانی روانگەیەکی نوێ بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی ژێرخان و وەبەرهێنان لە سەرچاوە ئاوییەکان لە عێراق.
 
- گرتنەبەری روانگەیەک بە مەبەستی تەرخانکردنێكی دادوەرانەی ئەو بڕە ئاوەی، کە بە سنوورەکاندا تێدەپەڕێت.
 
- جێگیرکردنی روانگەیەک بۆ بەکارهێنانی هۆشیارانەی ئاو.
 
- هاریکاری لە پرۆژە هاوبەشەکانی نێوان هەردوولا لە باش بەکارهێنانی ئاوی دیجلە و فورات.
 
- بانگهێشتکردنی کۆمپانیاکانی تورکیا بۆ هاریکاری لە ژێرخانی پرۆژەکانی ئاودێری وەک دروستکردنی بەنداو و دانانی سیستەمی تایبەت بە گلدانەوەی ئاو، سەرداپۆشینی جۆگە ئاودێرییەکان و دانانی وێستگەی پاککردنەوە و شیرینکردنی ئاو و پرۆژەکانی خاوێنکردنەوەی ئاو.
 
- جێبەجێکردنی پرۆژەکانی گۆڕینەوەی ئەزموون و بەکارهێنانی تەکنیکی نوێ.
 
- جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە بۆ ماوەی 10 ساڵ دەبێت، دوای کۆتاییهاتنی، هەموو جارێك لە دوای رێککەوتنی هەردوولا بۆ  یەک ساڵ درێژ دەکرێتەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە