رووسیا داوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی غەززەوە دەکات

21-10-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
نیشانەکردن شەڕی ئیسرائیل و حەماس ئەنجوومەنی ئاسایش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رووسیا داوای کردووە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان جارێکی دیکە لەسەر رەوشی مرۆیی غەززە کۆببێتەوە. 
 
دووشەممەی رابردوو، لەسەر داوای رووسیا کۆبوونەوەیەک کرا، بەڵام پڕۆژە بڕیارەکەی بۆ وەستاندنی شەڕ لەلایەن ئەمریکا و سێ ئەندامی دیکەی ئەنجوومەنەکە رەتکرایەوە. 
 
رۆژی شەممە، 21-10-2023، دیمیتری پۆلیانسکی، جێگری نوێنەری هەمیشەیی رووسیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، "ئێمە داوای کۆبوونەوەیەکی دیکەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکەین. کردارەکان پێشانیداوین، هیچ کەس جگە لە ئێمە ناوێرێت ئەوە بکات." 
 
دیپلۆماتە رووسیەکە بەبێ ئەوەی باسی وادەی کۆبوونەوەکە بکات، ئاماژەی بەوە کرد، ئەوان نازانن کەی بڕیارنامەیەک لەسەر پرسی غەززە دەردەکرێت. 
 
رووسیا چەند جارێک داوای کردووە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبێتەوە بۆ ئەوەی کۆتایی بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و گرووپە چەکدارەکانی فەلەستین بهێنێت کە بووەتە مەترسی بۆ سەر پەیوەندییەکانی مۆسکۆ لەگەڵ ئێران و ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیلی هاوبەشی لەمێژینەی.
 
هەفتەی رابردوو، ڤیلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و سەرکردەکانی ئێران و وڵاتانی عەرەبی قسەی کرد بە هیوای ئەوەی گفتوگۆی ئاشتی دەستپێبکەن.
 
چەکدارانی حەماس رۆژی 7ـی تشرینی یەکەم هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی ژێر دەستی ئیسرائیل لە نزیک کەرتی غەززە. ئیسرائیل بە بۆردوومانی چڕی غەززە وەڵامی ئەو هێرشەی دایەوە. 
 
تاوەکو ئێستا بە گوێرەی وەزارەتی تەندروستیی غەززە، چوار هەزار و 385 کەس لەو کەرتە کوژراون، کە هەزار و 756ـیان منداڵ و 967ـیان ژنن. هەروەها 13 هەزار و 561ـی دیکە برینداربوون. جگە لەوە، 51 ئەندامی تیمە پزیشکییەکان کوژراون و 87ـی دیکەیان برینداربوون. 
لە لایەنی ئیسرائیلیش، سەرووی هەزار و 400 کەس کوژراون کە سوپای ئەو وڵاتە دەڵێت، زۆربەیان سڤیلن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دروزەکان کێن؟ ئەوەی پێویستە لەبارەی ئایینەکەیانەوە بیزانیت

دروزەکان کێن؟ ئەوەی پێویستە لەبارەی ئایینەکەیانەوە بیزانیت

دروزەکان لە ماوەی نێوان ساڵانی 1017-1020ی زایینیدا دەستیان بە بانگەشەکردن بۆ ئایینەکەیان کرد و تاوەکو ساڵی 1043ی زایینی درێژبووەوە. دوای ئەوە دەرگەی داخرا، تایبەت بوو بە ئەوانەی کە لە سەرەتادا باوەڕیان بە ئایینەکە هێنا و کوڕەکانیان و ئەوانەی لێیان لەدایک دەبوون، ئیدی پەیوەندی بە ئایینی دروزییەوە بووە شتێکی قەدەخەکراو، مەگەر لە بنەڕەتدا دروزیی بووبێت.