رووداو دیجیتاڵ
کۆمەڵەى مانگى سوورى عێراقى 10 تیمى 50 کەسی ئامادە دەکات بۆ ئەوەى بەشدار بن لە گەڕان بەدوای فڕۆکەکەى سەرۆککۆمارى ئێران، بەرپرسی راگەیاندنى کۆمەڵەکە دەڵێت: "چاوەڕێى فڕۆکەین بۆ ئەوەى بیانگوێزینەوە بۆ ئێران."
غەسان سوینى، بەرپرسی راگەیاندنى کۆمەڵەى مانگى سوورى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، چوار تیمى تایبەتیان ئامادەکردووە بۆ ئەوەى بەشدار و هاوکاربن لە گەڕان بە دواى ئەو فڕۆکەیەى سەرۆککۆمارى ئێران کە لە دوای نێوەڕۆوە چارەنووسی ونە و ئەندامانى تیمەکە لە 20 کەس پێکهاتوون بە هەموو پێداویستییەکانییەوە ئامادەن.
ئەو هەنگاوەى کۆمەڵەى مانگى سوورى عێراق لە دواى ئەوە هات، کە محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیران داوای لە وەزارەتی ناوخۆ و رێکخراوی مانگی سوور کرد، هەموو تواناکانیان بخەنە بەردەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ گەڕان بەدوای ئەو هێلیکۆپتەرەى سەرۆککۆمارى تێدا بووە.
غەسان سوینى رایگەیاند: "چاوەڕێى ئامادەکردنى فڕۆکەن تاوەکو ئەو تیمانە بگوێزنەوە بۆ کۆمارى ئیسلامى ئێران بە هاوئاهەگى لەگەڵ مانگى سوورى ئەو وڵاتە."
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەو فڕۆکەیە دوای گەڕانەوەی لەسەر سنووری ئێران-ئازەربایجان تووشی رووداو بووە و تاوەکو ئێستا چارەنووسی سەرنشینانی هەلیکۆپتەرەکە دیار نییە. کە سەرۆککۆماری ئێران و وەزیری دەرەوە لەنێو سەرنشینانی فرۆکەکە بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ