ئیسرائیل دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی سەربازیی باڵای لەلایەن حەماسەوە رەتدەکاتەوە

08-10-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بزووتنەوەی حەماس دەڵێت، فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی ئیسرائیلی بە دیل گرتووە، لە کاتێکدا کە میدیای ئیسرائیلی دەڵێت، نزیکەی 50 هاووڵاتیی ئەو وڵاتە کەوتوونەتە دەستی حەماس.
 
ساڵح عاروری، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس گوتی، "چەند ئەفسەرێکی باڵا[ی ئیسرائیل] دەستگیر کراون."
 
بەگوێرەی ئەو وێنانەی لەلایەن هەژمارەکانی سەر بە حەماسەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، یەکێک لەو ئەفسەرە سەربازییانە، جەنەراڵ نەمروود ئالۆنییە، کە فەرماندەی پێشووی یەکەی غەززەی هێزەکانی ئیسرائیلە. لە وێنەکاندا دەردەکەوێت فەرماندەکە بە شۆرت و تیشێرت و پێی پەتییەوە، لەلایەن دوو چەکدارەوە پەلکێش دەکرێت.
 
بەڵام دواتر، سوپای ئیسرائیل رەتیکردەوە هیچ فەرماندەیەکی سەربازییان بە دیل گیرابێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە