رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، لە هێرشەکانیان بۆ سەر غەززە، لە نێویشیدا، بۆ سەر شاری رەفەحی باشووری کەرتەکە، بەردەوام دەبن، ئەمە وێڕای زیادبوونی گوشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ئیسرائیل تاوەکو هێرشەکانی بوەستێنێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نەتەنیاهوو گوتی: "گوشاری نێودەوڵەتی هەیە و لە زیادبووندایە. بەڵام بە دیاریکراوی لە کاتی زیادبوونی گوشاری نێودەوڵەتیدا، پێویستە ریزەکانمان یەکبخەین، پێویستە پشتی یەک بگرین دژی هەوڵەکانی وەستاندنی جەنگ."
نزیکەی 1.5 ملیۆن کەس لە رەفەحن کە دەکەوێتە سەر سنووری میسر. بەشی هەرە زۆریان ئەوانەن کە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکانی دیکەی غەززەوە ئاوارە بوون.
لە کاتی قسەکردنی لە رێوڕەسمی دەرچوونی کۆلێژێکی سەربازیی ئیسرائیلدا، نەتەنیاهوو گوتی، پێویستە ئیسرائیل دژی "هەوڵی بەرنامە بۆ داڕێژراوی" ئەوانە بێت کە بە گوتەی خۆی دەیانەوێت "تاوانەکانی حەماس" بخەنە ئەستۆی ئیسرائیل.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەختیکردەوە کە ئۆپەراسیۆنەکانیان لە غەززە بەردەوام دەبن، "بە رەفەحیشەوە، کە دوا پێگەی حەماسە.. هەر کەسێک پێمان بڵێت نەڕۆن بۆ رەفەح، پێمان دەڵێتجەنگ بدۆڕێنن، ئەوەش روونادات."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ