رووداو دیجیتاڵ
سعودیە داوا لە موسڵمانان دەکات ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 8ی نیسان چاودێریی مانگ بکەن بۆ دیاریکردنی جەژنی رەمەزان و یەکەم رۆژی مانگی شەوال.
دادگەی باڵای سعودیە لە راگەیێندراوێکدا داوای لە دانیشتووانی وڵاتەکە کرد، ئەگەر مانگیان بینی، لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگاداربکەنەوە.
هیلالی مانگی نوێ دەکرێت بە چاوی ئاسایی یان بە دووربین ببینرێت.
هەرێمی کوردستان و وەقفی سوننی عێراق هاوشێوەی سعودیە و زۆربەی وڵاتانی زۆرینە موسڵمانی سوننە مەزهەبی دیکە، 11ی ئاداریان بە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دانا.
شيعەکانی عێراقیش هاوشێوەی ئێران رۆژێک دواتریان کردە رەمەزان.
ئایینی ئیسلام ساڵنامەی هەیڤی پەیڕەو دەکات کە پێی دەگوترێت ساڵنامەی کۆچی، لە 12 مانگ پێکدێت و ساڵەکەی 354 یان 355 رۆژە.
رەمەزان نۆیەم مانگی ساڵنامەی کۆچییە؛ لەدوای مانگی شەعبان و پێش مانگی شەوال دێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ