وڵاتێکی دیکەی ئەوروپا حیزبوڵڵای لوبنانی خستە لیستی تیرۆرەوە

01-12-2020
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن حیزبوڵڵای لوبنان سلۆڤینیا لیستی تیرۆر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
سلۆڤینیا، لە بڕیارێکی فەرمیدا هەردوو باڵی سیاسی و سەربازی حیزبوڵڵای لوبنانی، وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناساند.
 
راگەیێندراویکی حکومەتی سلۆڤینیا ئاشکرایکرد، لێرە بەدواوە وەک گرووپێکی "تیرۆریستی تاوانکار کە هەڕەشە لەسەر ئاسایش و ئاشتی دروستدەکات" مامەڵە لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنانیدا دەکات.
 
بەرلە سلۆڤینیا و لە ماوەی نزیکی رابردوودا، لاتیڤیاش هەمان بڕیاری بەرامبەر حیزبوڵڵا نابوو. بڕیارێک کە بە دڵی ویلایەتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە.
 
بڵاوکراوەکەی حکومەتی سلۆڤینیا دەڵێ: "چالاکییەکانی حیزبوڵڵا تێکەڵی تاوانی رێکخراو و چالاکییە تیرۆریستی و نیمچە سەربازییەکان بووە لەسەر ئاستی هەموو جیهان".
 
رۆژنامەی 'زا تایمز ئۆف ئیسرائیل' ئاشکرایکردووە، گابی ئاشکینازی، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، پەسنی هەنگاوەکەی سلۆڤینیای کردووە، سوپاس و پێزانینی بۆ سلۆڤینیا دەربڕیووە لەسەر بڕیارەکە، روونیکردووەتەوە، حیزبوڵڵا رێکخراوێکی تیرۆریستییە، بەپلەی یەکەم زیانی بە گەلی لوبنان گەیاندووە، ئەو گەلە وەک 'بارمتە' بەکاردەهێنێت، بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران.
 
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خۆشحاڵیی خۆی بە بڕیارەکە دەربڕی. لە راگەیەندراوێکدا گوتی "بڕیارە یەک لەدوای یەکەکانی دەوڵەتانی ئەوروپا و ئەمریکای لاتین و دەوڵەتانی دیکەش، بەپۆلێنبەندکردنی حیزبوڵڵا وەک گرووپێکی تیرۆریستی، پەیامێکی بەهێزە بۆ ئەو رێکخراوە و پشتگیریکارەکانی ئێران و پێیاندەڵێت رۆژێکی نوێ لەرێگەیە".
 
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا زیاتر دەڵێت: "لەو رۆژە نوێیەدا، بە کرێگیراوەکانی حیزبوڵڵا، چیدی ناتوانن لە خاکی ئەوروپادا کاربکەن، چونکە یەکێتیی ئەوروپا هاوشێوەی زۆر حکومەتی دیکەی ئەوروپی، هەوڵی پڕکردنەوەی بۆشاییەکان دەدەن، کە بەهۆی تێڕوانینی هەڵە لە نێوان باڵی سەربازی و سیاسی حیزبەکەدا رەخساندوویەتی".
 
تاوەکو ماوەی نزیکی رابردوو، زۆرینەی دەوڵەتانی ئەوروپا، تەنیا باڵی سەربازیی حیزبوڵڵایان بە "تیرۆریست" ناساندبوو، ئەمەش بەبیانووی ئەوەی کە باڵی سیاسی حیزبەکە بەشێکی دانەبڕاوی دیمەنی سیاسیی لوبنانە.
 
لە ماوەی ساڵ و نیوی رابردوودا، 16 دەوڵەت بڕیاریاندا، حیزبوڵڵا بەهەردوو باڵە سیاسی و سەربازییەکەیەوە بەرێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنن، دیارترینی ئەو دەوڵەتانە، ئەڵمانیا، بەریتانیا، هۆڵەندا، لیتوانیا، ئیستۆنیا، گواتیمالا، هندۆراس، ئەرجەنتین و کۆڵۆمبیان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بانکی جیهانی: جەنگ زیانی 8 ملیار دۆلاری بە لوبنان گەیاندووە.

بانکی جیهانی دەڵێت نزیکەی 100 هەزار خانوو و شووقە لە لوبنان وێران بوون

باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لەنێوەڕاستی بەیرووت لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج. بەگوێرەی بانکی جیهانی، لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکە، 99 هەزار و 209 خانوو و شووقە وێران بوون یان زیانیان بەرکەوتووە.