رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆمار ئێران لەدوای هێرشەکە دەڵێت: بەپێی مافی رەوا بەئامانجی ئاسایش و سەقامگیری بۆ ئێران و ناوچەکە وەڵامی دەستدرێژییەکەی رژێمی زایۆنی درایەوە.
مەسعود پزیشکیان راشیگەیاندووە: ئەو هەنگاوە بۆ بەرگری لە بەرژەوەندی ئێران و ئێرانییەکان بوو.
"بنیامین نەتەنیاهوو با بزانێت کە ئێران شەڕخواز نییە، بەڵام لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەک راشکاوانە رادەوەستێت."سەرۆککۆمار ئێران وای گوت.
بەپێی گوتەی مەسعود پزیشکیان: "ئەمە تەنیا بەشێک لە توانا [سەربازییەکان]مانە". هۆشداریی دەداتە ئیسرائیلیش کە لەگەڵ ئێران نەکەونە بەرامبەر یەکدی.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، 1-10-2024 ئێران بە دەیان مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر ئیسرائیل. سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، ژمارەی مووشەکەکان 180 دانەبوون و زۆربەیان خراونەتەخوارەوە.
ئیسرائیل هەڕەشەی وەڵامدانەوەی تووند دەکات و ئەمریکاش باسی لەوە کردووە کە ئاگادارنەکراونەتەوە لە هێرشەکە.
ئیسرائیل هەڕەشەی وەڵامدانەوەی تووند دەکات و ئەمریکاش باسی لەوە کردووە کە ئاگادارنەکراونەتەوە لە هێرشەکە.
ئەو مووشەکەی ئێران بۆ هێرشەکە بەکاریهێناوە لە جۆری فەتاح بووە کە ئەمانە بەشێکن لە تایبەتمەندییەکانی:
تایبەتمەندییەکانی مووشەکی فەتاح
- بە دووریی 1400 کیلۆمەتر دەڕوات
- لە کاژێرێکدا 16000 کیلۆمەتر دەبڕێت
- کڵاوەکەی 3.6 مەترە و کێشی یەک تۆنە
- درێژییەکەی 11.5 مەترە
- توانای بڕینی سیستمی بەرگریی هەیە
- ساڵی 2023 خراوەتە کار
تایبەتمەندییەکانی مووشەکی فەتاح
- بە دووریی 1400 کیلۆمەتر دەڕوات
- لە کاژێرێکدا 16000 کیلۆمەتر دەبڕێت
- کڵاوەکەی 3.6 مەترە و کێشی یەک تۆنە
- درێژییەکەی 11.5 مەترە
- توانای بڕینی سیستمی بەرگریی هەیە
- ساڵی 2023 خراوەتە کار
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ