زۆرخواردنی خوێ مەترسیی لەسەر تەندروستی بەریتانییەکان دروستکردووە

20-07-2019
هونەر رێبوار
زۆرخواردنی خوێ
زۆرخواردنی خوێ
نیشانەکردن خوێ
A+ A-


رووداو- هەولێر 

بەپێی ئەنجامی چەندین توێژینەوە دەرکەوتووە، لە بەریتانیا بەهۆی زۆر بەکارهێنانی خوێ، زیاتر لە ١٠ هەزار کەس تووشی نەخۆشییەکانی دڵ و نزیکەی 1500 کەس تووشی شێرپەنجەی گەدە بوون.


لە ساڵی 2011وە حکومەتی بەریتانیا رێککەوتنێكی لەگەڵ کارگەکانی بەرهەمهێنانی خۆراک تایبەت بە کەمکردنەوەی رێژەی خوێ واژۆکردووە، بەڵام پسپۆڕێكی خۆراک پێیوایە رێککەوتنەکە پشتگوێخراوە و پەیامەکان سەبارەت بە خراپ بەکارهێنانی خوێ ناگەنە خەڵک.

رییانۆن لامبەرت، شارەزای خۆراک دەڵێت :"بابەتەکە پەیوەندی بە نەخۆشییەکانی دڵ و شادەمارەکان و پەستانی خوێنەوە هەیە کە هەموویان کاریگەرییان لەسەر تەندروستی خەڵک هەیە، ئەگەر تۆ ئەم رۆژانە سەیری بەریتانیا بکەیت، دەبینین کە پەیامی زۆر دەردەکرێن سەبارەت بە کاریگەرییە خراپەکانی خوێ، بەڵام ئەو پەیامانە بە باشی نەگەیشتووەتە خەڵک".

توێژینەوەیەکی بەریتانی دەریخستووە خواردنی زۆری خوێ، نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە زیاتر دەکات، چونکە خوێ، ئەو پێکهاتەیەی کە بە ژەهرە سپییەکە ناسراوە، توێژینەوە پزیشکییەکان دەڵێن، لە بەریتانیا بەهۆی بێبەرنامەیی بەکارهێنانییەوە، زیاتر لە 10 هەزار کەس تووشی نەخۆشی دڵ بوون و زیاتر لە هەزار و 500 کەسی دیکەش تووشی شێرپەنجەی گەدە بوون.

لە ساڵی 2011وە حکومەتی بەریتانیا رێککەوتنێكی ناسەپێندراوی خۆبەخشانەی لەگەڵ کارگەکانی بەرهەمهێنانی خۆراک واژۆکردووە تایبەت بە کەمکردنەوەی رێژەی خوێ لە خواردنە درووستکراوەکان، بەڵام شارەزایانی بواری خۆراک دەڵێن، ئەو رێکەوتنە پشتگوێخراوە.

لێکۆڵەرانی بەریتانی دەڵێن، ئەگەر لەماوەی 6 ساڵی داهاتوودا رێژەی خوێ لەسەر بنەمای تەندروستی دروست رێکنەخرێت، ئەوا حکومەتی بەریتانی ناچار دەبێت بە بڕی زیاتر لە ملیارێک و 200 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، پارەی زیاتر خەرجی تووشبووانی نەخۆشییەکانی دڵ و گەدە بکات.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دکتۆر باران جەمیل، پزیشکی دەرمانساز و دکتۆر هونەر رێبوار، پێشکێشکاری پۆدکاستی نەخۆشنامە.

نەخۆشنامە؛ نەخۆش هەبووە بەهۆی کۆنتڕۆڵنەکردنی شەکرەکەی، قاچی بڕاوەتەوە

نەخۆشنامەی ئەمجارە بە چیرۆکی دوو هاوژین دەستپێدەکات کە چوونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر، سەرەڕای بەکارهێنانی دەرمان، پیاوەکە هەناسەتەنگییەکی تووندی تووشبووە و هاوژینەکەی گوتویەتی کە رۆژانە زیاتر لە سێ پاکەت جگەرە دەکێشێت. بەخاخیشی بەکاردەهێنا، بەڵام بە هۆکارێک؛ هیچ سوودی لێ وەرنەگرتبوو!