کۆمەڵەی کرێنشینان: 2023 هیچ بۆ کرێنشینان نەکرا و کرێی خانووش گرانتر بوو

31-12-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن کرێنشینان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سکرتێری کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان دەڵێت، ساڵی 2023 هیچ بۆ کرێنشینانی هەرێمی کوردستان نەکراوە و ژمارەیان زیاتر بووە لە ساڵانی رابردوو؛ دەشڵێت، 200 هەزار کرێنشین لە هەرێمی کوردستاندا هەن.
 
ساڵی 2023 دەستەی وەبەرهێنان بڕیاری دا 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێشنینان و کەمدەرامەتان دروستبکرێت، هەروەها 8ـی ئابی 2023، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا پڕکردنەوەی فۆڕمی بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ 9 هەزار چوار یەکەی نیشتەجێبوون راگەیاند، کە ساڵانی رابردوو بەشێکیان زیاتر لە 80%یان تەواو کراوە، بەڵام دوو جار کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمیان درێژکراوەتەوە، کە دوایین جار دوێنی بوو؛ کاتەکە بۆ سەرەتای مانگی شوباتی 2023 درێژکرایەوە.
 
لەبارەی ئەو بەڵێن و پڕۆژانە بەرهەم سەردار، سکرتێری کۆمەڵەی کرێنشیانی کوردستان ئەمڕۆ (یەکشەممە، 31-12-2023) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "دەستەی وەبەرهێنان و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەش هیچ بەڵێنێکیان نەبردووەتە سەر؛ ساڵی 2023 هیچیان نەکرد و درێژکردنەوەی ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوونیش هیچ واتایەکی نەبوو، چونکە خەڵک چوار مانگ زیاترە ناوی تۆمارکردووە و چاوەڕوان بوو ناوی بێتەوە و کارکردن لە یەکەکان دەستپێبکەن و بە زوویی تەواو بکرێن، نەک جارێکی دیکە کاتەکە درێژبکرێتەوە."
 
بەرهەم سەردار دەڵێت، ساڵی 2023 دۆخی کرێنشینان بەراورد بە ساڵانی رابردوو خراپتر بووە؛ دەشڵێت "کرێی خانوو لە سەنتەری پارێزگاکان لە 250 هەزار دینار کەمتر نییە، خۆ ئەگەر کەمتر بێت شیاوی ژیان نییە؛ حکومەت بڕیاری داوە هەر خاوەن خانوویەک خانوو بەکرێ بدات، دەبێت ئەستۆپاکی بکات، ئەوەش وایکردووە خاوەن خانوو کرێیەکەی لەسەر کرێنشین زیاتر بکات."
 
کۆمەڵەی کرێنشیانی کوردستان ئاماری وردیان بەردەست نییە، بەڵام وەکو سکرتێرەکەیان دەڵێت، نزیکەی 200 هەزار کرێچی لە هەرێمی کوردستاندا هەن. گوتیشی، "لە سلێمانی و هەولێر زۆرترین کرێچی هەن پاشان دهۆک؛ لە هەڵەبجە دۆخەکە باشترە، بەگوێرەی ئەوەی شارەکە کۆمەڵایەتین و زۆر گەورە نییە و کرێش هەرزانترە."
 
بەرهەم سەردار هۆکارێکی دیکەی گرانبوونی کرێی خانووی گێڕایەوە بۆ "کرێچیی عەرەب" لە هەرێمی کوردستان و گوتی "بەگوێرەی داتای ئێمە وەرمانگرتووە، نزیکەی ملیۆنێک و 34 هەزار عەرەب لە هەرێمی کوردستان دەژین؛ ئەوانیش بەشێکی زۆریان کرێچین و هۆکارن بۆ گرانبوونی کرێی خانوو".

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی بەرپرسیار لەبارەی سەگی هار

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا: لەناوبردنی سەگی هار رێگەپێدراوە

منداڵێک لە کەرکووک بەهۆی پەلاماردانی کۆمەڵێک سەگی بەرەڵڵا، گیانی لەدەستدا. قایمقامییەتی کەرکووک لە رێگەی دوو لیژنەوە کار لەسەر سەگی بەرەڵڵا دەکات و دەڵێت "ئەو سەگەی پەلاماری منداڵەکەی دا، لەنێوبرا." ئەنجوومەنی باڵای فەتواش لەسەر کوشتنی سەگی زیانبەخش و هار دەڵێت "رێگەپێدراوە".