رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ و سبەی چوارشەممە شەپۆلێکی بەفر و باران پارێزگاکانی ورمێ، کرماشان، ئیلام و لۆڕستان دەگرێتەوە و تاوەکو کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی ورمێ رایگەیاندووە، بەپێی پێشبینییەکان، لە سبەی چوارشەممەوە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین شارەکانی ئەو پارێزگایە دەگرێتەوە و لە هەندێک ناوچە لافاو روودەدات و ئەو شەپۆلە تاوەکو رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.
بەپێی راگەیێندراوی کەشناسیی پارێزگای کرماشان، لە ئەمڕۆ سێشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبرووسکە ئەو پارێزگایە دەگرێتەوە و تاوەکو رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی پارێزگای ئیلامیش دەڵێت، لە ئەمڕۆ سێشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین ئەو پارێزگایە دەگرێتەوە و تاوەکو رۆژی شەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی پارێزگای لۆڕستانیش رایگەیاندووە، لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بارانبارین لەگەڵ هەورەبرووسکە ئەو پارێزگایە دەگرێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو کۆتایی هەفتە بەردەوام بێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی لۆڕستان داوا لە هاونیشتمانییان و بەتایبەت جووتیاران و ئاژەڵداران دەکات، بەهۆی مەترسیی روودانی لافاو و هەورەبرووسکە، رێکاری پێویست بگرنەبەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ