جێگری وەزیری رێگەوبان و شارسازیی ئێران رایگەیاند، نزیکەی 19 ملیۆن کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە شوقە و خانووی ناستاندارددا دەژین
سەرۆکی ناوەندی نیشتمانیی پێشبینی و رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکانی ئێران رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی شەپۆلێکی بارانبارینی بەلێزمە رۆژئاوا و باکووری رۆژئاوای ئێران (پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان) دەگرێتەوە.
ئەندامێکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران پەسند کردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پێشبینیی کەشوهەوای پارێزگای ورمێ دەڵێت، پێشبینی دەکرێت سبەی پێنجشەممە شەپۆلێکی بارانبارین، هەورەبرووسکە و رەشەبا بەشێکی زۆری پارێزگای ورمێ بگرێتەوە
ناوەندی ئاماری ئێران دەڵێت، ساڵی خوێندنی 2022 - 2023 نزیکەی 930 هەزار قوتابی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران وازیان لە خوێندن هێناوە. شارەزایانی پەروەردە، هەژاری بە هۆکارێکی سەرەکی دادەنێن
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی نێوان مهاباد - ورمێ، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش بریندار بوون
سێ مانگ لەمەوبەر قایمقامی شاری کرماشان هۆشداری بە ئەندامانی ئەنجوومەن دابوو کە ئەگەر ئەو دۆخە بەردەوام بێت، ئەنجوومەن هەڵدەوەشێننەوە، بەڵام وادیارە گوێ بەو هەڕەشەیە نەدراوە.
ئەمڕۆ و سبەی چوارشەممە شەپۆلێکی بەفر و باران پارێزگاکانی ورمێ، کرماشان، ئیلام و لۆڕستان دەگرێتەوە و تاوەکو کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت.
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە خانوویەکدا لە گوندی ئاختەتەری بۆکان، سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.