رووداو دیجیتاڵ
45 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی شاسوار جەلال، ناسراو بە شەهید ئارام تێدەپەڕێت؛ قوباد تاڵەبانی دەڵێت: ئێستاش دەکرێت سوود لە بۆچوونە پێشکەوتوخوازەکانی شەهید ئارام وەربگیرێت.
شەهید ئارام یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان و دوای دەستگیرکردنی خاڵە شیهاب، دەبێتە سکرتێری کۆمەڵە. قوباد تاڵەبانی نووسیویەتی: "کاک ئارام، سەرکردەیەکی زرنگ و لێهاتووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو و یەکێک بوو لەو سەرکردانەی رۆڵی کاریگەری لە هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا هەبوو و لەو بارودۆخە ناهەموارەی گەلەکەماندا، هیوا و باوەڕی لەنێو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا ژیاندەوە."
لە پەیامەکەیدا، قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال دەشڵێت: 45 ساڵ بەسەر شەهیدکردنیدا تێپەڕیوە، بەڵام ئێستاش دەکرێت سوود لە بیروبۆچوونە پێشکەتوخوازەکانی وەربگیرێت.
شاسوار جەلال لە ساڵی 1978 لە گوندی تەنگیسەری ناوچەی قەرەداخ شەهیدکراوە و مەزارگەکەیشی هەر لەوێیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ