لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نزیکەی سێ ملیۆن دەنگدەر لە 1266 بنکە دەنگ دەدەن

30-07-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیاران ژمارەی کۆتایی دەنگدەران و بنکە و وێستگەکانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی پەسند کرد، داوا لە دەنگدەرانیش دەکات کارتی بایۆمەتری وەربگرنەوە.
 
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەنجوومەنی کۆمیسیاران ژمارەی دەنگدەران و وێستگەکانی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان پەسند کرد، کە دەتوانن بەشدای لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان بکەن، بە دەنگدەری گشتی و تایبەتەوە."
 
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوە دا، ژمارەیەک کارتی بایۆمەتریی دەنگدان لە بنکەکانی دەنگدان ماون و وەرنەگیراونەتەوە، داوا لە دەنگدەران دەکات سەردانی نزیکترین بنکەی دەنگدان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان لەپێناو گەرەنتیکردنی بەشدارییان لە هەڵبژاردندا.
 
ئاماری دەنگدەران و بنکەکانی دەنگدان:
 
- ژمارەی دەنگدەران:
 
- کۆی گشتی:
 
دوو ملیۆن و 899 هەزار و 578 دەنگدەر
 
- دەنگدەری گشتی:
 
دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 دەنگدەر
 
- دەنگدەری تایبەت:
 
215 هەزار و 960 دەنگدەر 
 
- ژمارەی بنکە و وێستگەکان بەپێی پارێزگاکان:
 
- هەرێمی کوردستان:
 
بنکە: 1,266
وێستگە: 6,318
 
- سلێمانی:
 
بنکە: 477
وێستگە: 2,373
 
- هەولێر:
 
بنکە: 498
وێستگە: 2,213
 
- دهۆک:
 
بنکە: 264
وێستگە: 1,596
 
- هەڵەبجە:
 
بنکە: 27
وێستگە: 136
 
- دەنگدانی تایبەت:
 
بنکە: 165
وێستگە: 749
 
1198 بەربژێر وەکو سەربەخۆ، بەربژێری کۆتای پێکهاتە، لیستى پارت و هاوپەیمانێتییەکان ناوى خۆیان تۆمار کردووە بۆ هەڵبژاردنى خولی شەشەمی پەرلەمانى کوردستان، کە بڕیارە لە 20ی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵدا بکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ئەوقاف: هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت خاوەنەکەی سزا دەدەرێت

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، لە زۆربەی هۆڵەکانی هەولێر و دەوروبەری زیاتر لە رۆژێک پرسە بەڕێوەدەچێت کە خۆی دەبێت یەک رۆژ بێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات: "هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت، خاوەنەکەی بە تووندی سزا دەدەرێت."