کوردستان
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و مارك برايسۆن ريچاردسۆن، باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کلیلی ئارامی و چارەسەری کێشەکانی عێراقە و "کێشەکان لە بەرژەوەندیی هیچ لایەنێکدا نین و کەس تێیدا براوە نابێت."
رۆژی پێنجشه‌ممه 30-06-2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له مارك برايسۆن ريچاردسۆن، باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد. له كۆبوونهوەیاندا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و ئاڵەنگارییەکانی به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوخۆ و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و يهكخستنهوهى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگيى گه‌يشتنى هێز و لايه‌نه عێراقييه‌كان به لێكگه‌يشتن بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختييه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى و پێويستيى پاراستنى سهقامگيريى ئه‌منى و سياسى له وڵاتەکە، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له پێويستيى باشتركردنى خزمه‌تگوزارييه‌كان له‌و وڵاتە كرده‌وه.
له‌باره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداوه، نێچيرڤان بارزانى دووپاتیكرده‌وه، "چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵیى عێراق، كليلى ئارامى و چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى عێراقه و ئاڵۆزكردنى كێشه‌كان له به‌رژه‌وه‌نديى هيچ لايه‌نێكدا نييه و كه‌س تێيدا براوه نابێت."
گرنگيى يه‌كڕيزيى لايه‌نه كوردستانييه‌كان له به‌غدا، هاريكارى و هه‌ماهه‌نگى له بوارى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تاوان و مادده هۆشبه‌ره‌كاندا، پرسى كۆچ و كۆچبه‌ران و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، چەند تەوەرێکی ديكه‌ى كۆبوونه‌وەكه بوون.
کۆبوونەوەی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ مارك برايسۆن ريچاردسۆن، باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق. pic.twitter.com/oDAgXRqO05
— Rudaw (@Rudawkurdish) June 30, 2022
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ