رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە دوو چالاکی جیاوازی هێزەکانیان لە بنکەی پۆلیسی رزگاری، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە و دەستیان بەسەر سێ دەمانچەدا گرتووە.
رۆژی دووشەممە 30ـی ئایاری 2022، سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، لە هەڵمەتێکی گەڕان و پشكنیندا کە لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پۆلیسی رزگارییەوە ئەنجامدراوە، دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ح، ک، ق، لەدایكبوی 1975) و (د، ب، ع، لەدایكبووی 2003 ) دەستگیركراون و چەكی بێ مۆڵەتیان پێبووە و دەستیشگیراوە بەسەر دوو چەكدا لە جۆری دەمانچە.
سەرکەوت ئەحمەد گوتیشی، لە چالاكییەكی دیکەدا لەلایەن هەمان بنكەی پۆلیسەوە تۆمەتبارێک بەناوی (هـ، ع، ع، لەدایكبووی 1984) دەستگیرکراوە بە تۆمەتی تەقەکردن و دەستیش بەسەر دەمانچەیەکدا گیراوە.
بە گوتەی گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، بە بڕیاری دادوەر تۆمەتبارەکان راگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ