پشتیوان سادق: لە کابینەی داهاتوو ھیچ پۆستێک وەرناگرم

30-03-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پشتیوان سادق رایدەگەیێنێت، لە کابینەی دەیەمدا ھیچ پۆستێک وەرناگرێت، "تەواو کۆتایی ھاتووە".
 
رۆژی یەکشەممە، 30ـی ئاداری 2025، پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای ھەولێر، کە ھاوکات وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی ھەرێمی کوردستانە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە کابینەی دەیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھیچ پۆستێک وەرناگرم و ئەوە کۆتایی ھاتووە."
 
لەبارەی کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی و ئەنجامی کۆبوونەوەکان، پشتیوان سادق گوتی، "ھەموو شتێک باش دەبێت و بە دڵی ھەموو لایەک دەبێت."
 
ئەمڕۆ، پشتیوان سادق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا راگەیاند، "هیوادارین دوای جەژن هەموو حیزبە سیاسییەکان بتوانین حکومەت پێکبهێنین، بۆئەوەی خۆمان ئامادە بکەین بۆ ئەو گۆڕانکارییانەی لە ناوچەکەدا روودەدات."
 
زیاتر لە پێنج مانگە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا، بەڵام تاوەکو ئێستا کابینەی دەیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێکنەھێنراوە.
 
لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کە لە 20ـی تشرینی یەکەمی 2024 بەڕێوەچوو، پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرترین کورسیی بەدەستھێنا کە 39 کورسی بوو، دوای ئەویش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 23 کورسی و بەدوایدا نەوەی نوێ 15 کورسییان بەدەستھێنا.
 
تاوەکو ئێستا جیا لە کۆبوونەوەی لیژنەی تەکنیکی و شاندی دانوستاندنی ھەردوولا بۆ پێکھێنانی حکومەت، دوو جار مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی و سەرۆکی حکومەت، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەتەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە چاکسازیی ژنان و منداڵانی هەولێر، ئەمساڵ دوو کەس ئەو مۆڵەتەیان وەرگرتووە

چاکسازیی ژنان و منداڵانی هەولێر: بەشێکی سزادراوان سێ مانگ جارێک دەتوانن مۆڵەتی چوونە ماڵەوە وەربگرن

وەک تەیب عەبدولعەزیز دەڵێت، "ئەم مۆڵەتە هەموو سزادراوان ناگرێتەوە. هەندێک تاوان هەن تاوانبارەکەیان ناتوانێ مۆڵەت وەربگرێت، وەک کوشتن، تاوانەکانی دژی ئاسایشی گشتیی هەرێمی کوردستان، تاوانی رفاندن و چەند تاوانێکی دیکە."